لە زاخۆ گەنجێك خوشكەكەی خۆی خنكاند

ھۆكارەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - زاخۆ

پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی، گەنجێك خوشكەكەی لە رووباری ھیزل لە زاخۆ خنكاند".

گوتیشی: "ئەو گەنجە دوای ئەوەی خوشكەكەی خۆی خنكاندووە، پاش ماوەیەك خۆیی رادەستی ھێزەكانی پۆلیس كردووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە".

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە پەیامنێری كوردستان24 راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێك ئەو گەنجە چووەتە ماڵەوە، بینیویەتی كوڕێك لە ماڵیان بووە، ئەویش پەلاماری ئەو كوڕە و خوشكەكەی دەدات، ئەو گەنجە رادەكات و ئەویش خوشكەكەی خۆی كە تەمەن 16 ساڵ بوو بەناوی (خ.ی. ئ) دەیبات لەنێو رووبار دەیخنكێنێ".

راشیگەیاند: "بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەكە تەرمی كچەكە رەوانەی پزیكشی دادوەری كراوە".

لە زاخۆ گەنجێك خوشكەكەی خۆی خنكاند
لە زاخۆ گەنجێك خوشكەكەی خۆی خنكاند
لە زاخۆ گەنجێك خوشكەكەی خۆی خنكاند