ڤيديۆ.. باوكى شه‌هيده‌كانى دوبز: هه‌ر حه‌وت شههيدهكهم قوربانى ئاڵاى كوردستان و پێشمه‌رگه بن
K24 – دووبز:
موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دواى شه‌هيدبوونى پێنج كوڕ و دوو برازاى له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگاركرا، رايگه‌ياند، هه‌موومان فيداى ئاڵاى كوردستان و پێشمه‌رگه بين.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانى داعش په‌لامارى گوندى مهلحهى سه‌ر به قه‌زاى دووبزيان دا و له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌دا حه‌وت هاووڵاتى كه سه‌رجه‌ميان برا و برازاى يه‌كدى بوون شه‌هيد بوون.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، نه‌قيب عه‌لى مه‌حموود له ئاسايشى دووبز رايگه‌ياند، له ئاكامى په‌لاماره‌كه‌دا چه‌كدارانى داعش، موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان ئه‌فسه‌رى پۆليسى دووبز و پێنج كوڕ و دوو برازايان رفاندووه و پێنج كوڕه‌كه‌يان سه‌ربڕيوه.
گوتيشى: ته‌رمى كوڕ و برازاكه‌ى موقه‌ده‌م فه‌رحان له نزيك گونده‌كه به‌جێهێڵراوه و هێزى پێشمه‌رگه‌كه‌ش راوه‌دووى چه‌كداره‌كانى داعشيان ناوه و توانيويانه موقه‌ده‌م فه‌رحان له ده‌ستى چه‌كداره‌كان رزگار بكه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، موقه‌ده‌م فه‌رحان راسته‌وخۆ بۆ كوردستان 24 قسه‌يكرد و رايگه‌ياند، هه‌موومان فيداى ئاڵاى كوردستان و پێشمه‌رگه بين.
گوتيشى: ئه‌وانه‌ى په‌لاماريان داين داعش بوون و يه‌كێكيان ريشى زۆر گه‌وره بوو و ده‌يوت دوو رۆژه چاودێريت ده‌كه‌ين و ئه‌وه‌ى به‌سه‌رماندا هات كاره‌ساتێكى گه‌وره بوو.
په‌لامارى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر گونده‌كانى سنوورى دووبز به‌رده‌وامه و مانگێك پێش ئێستا و له 18ى ته‌مموزى رابردووش‌دا په‌لامارى گوندى چراخ يان دا و له ئاكامدا 5 هاووڵاتيان شه‌هيد كرد، كه يه‌كێكيان موختارى گونده‌كه بوو و ئه‌وانى ديكه كه‌سوكارى بوون.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئاكامى پێكدادانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعش، دوو چه‌كدار كوژراوون و موقه‌ده‌م فه‌رحان_يش توانيويه‌تى ده‌ربازى بێت.
نه‌قيب عه‌لى مه‌حموود ئه‌وه‌شى گوت: سه‌رجه‌م شه‌هيده‌كان كوڕ و برازاى موقه‌ده‌م فهرحانن.
گوندى مه‌لحه هه‌ڵكه‌وتووه له دوورى 10 كيلۆمه‌تر له رۆژئاواى شارۆچكه‌ى دووبز و نزيكى كێڵگه‌ى نه‌وتى باى حه‌سه‌نه.
ناوى شه‌هيده‌كان:(محه‌ممه‌د فه‌رحان ئه‌لعه‌زاوى، ئه‌حمه‌د فه‌رحان ئه‌لعه‌زاوى، غه‌نى فه‌رحان ئه‌لعه‌زاوى، سه‌عد حه‌سه‌ن ئهلعهزاى، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاوى، ئه‌ثير محه‌ممه‌د سوهێل ئه‌لعه‌زاوى، حسێن محه‌ممه‌د ئهلحهمدانى).