شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه له نه‌جه‌ف كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى نه‌جه‌ف بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى و موقته‌دا سه‌در كۆببێته‌وه.
شانده‌كه له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمه‌وه ده‌سه‌ڵاتى گفتوگۆ و دانووستانى سه‌باره‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى و ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول پێدراوه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ئه‌و شانده كه به سه‌رۆكايه‌تى رۆژ نورى شاوه‌يس سه‌ردانى به‌غداى كردبوو، له‌گه‌ل سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و سه‌رۆكى كوتله و هاوپه‌يمانێتييه‌كانى سوننه و شيعه كۆبوويه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له باڵيۆزى ئه‌مريكا، ئێران و توركيا و ژماره‌يه‌ك باڵيۆزى وڵاتانى ديكه كۆبوويه‌وه.
بڕياره سبه‌ى شه‌ممه 19ى ئاب/ ئۆگستى 2017 شانده‌كه سه‌ردانى نه‌جه‌ف بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك مه‌رجه‌عى شيعه‌كان كۆببێته‌وه.