نه‌خۆشی ئایدز له به‌غدا زیاد بووه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌رخ له به‌غدا، رایده‌گه‌یه‌نێ "15 حاڵه‌تی ئایدز"یان تۆماركردووه‌و له باره‌ی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی له وڵات‌دا هۆشداری ده‌ده‌ن".
له‌و باره‌یه‌وه، جاسب ئه‌لحجامی، به‌ریوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌رخ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی كه‌رخ، 15 حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئایدزی تۆماركردووه‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌راورد به ساڵی رابردوو دوو به‌رامبه‌ر بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌مه مشتێكه له خه‌رمانێك، چونكه پێده‌چێت زۆر كه‌سی دیكه‌ش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بن، به‌ڵام تا ئێستا نیشانه‌كانیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌شیانه نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێ ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا كه‌س بۆی ده‌ستنیشان نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه داده‌نرێن، له رێگای خێزان و سه‌رتاش و یانه‌كانی شه‌وانه و جووتبوون و زۆر رووی دیكه‌وه ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌رخ، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كه بۆ كرانه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌یه به رووی گه‌نجانی عێراقدا ناوده‌بات و ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان كه رۆشنبیریی ته‌ندروستیان نییه و بۆ گه‌شت ده‌چنه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه "دوورن له نه‌ریت و ئاین و ره‌وشت" له یانه شه‌وانه‌كان و شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی و مه‌ساجه‌كاندا تووش ده‌بن و پاشان ده‌بنه هۆكارێك بۆ زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی.