سوله‌يمانى: داعش دڕندايه‌تى مه‌غۆڵه‌كانى تێپه‌ڕاندووه
K24 – هه‌ولێر:
قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران رايگه‌ياند، دڕندايه‌تى داعش دڵڕه‌قى و هۆڤييه‌تى مه‌غۆڵه‌كانى تێپه‌ڕاندووه.
سوله‌يمانى له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ميهرى ئێران په‌ژاره‌ى خۆى بۆ سه‌ربڕينى فه‌رمانده‌يه‌كى پاسداران له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ربڕيوه.
ئه‌وه‌شى گوتووه: ئێران هيچ كاتێك نه‌بووه‌ته هۆى درووستبوونى قه‌يرانه‌كان و هيچ گرووپێكى تيرۆيستيشى دانه‌مه‌زراندووه، به‌ڵكو بووه‌ته سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ سه‌قامگيرى ناوچه‌كه به گشتى و سووريا به تايبه‌تى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانيان له عێراق شانبه‌شانى هێزه عێراقييه‌كان شه‌ڕيان كردووه بۆ كۆتايهێنان به مه‌ترسييه‌كانى داعش.
قاسم سوله‌يمانى هه‌روه‌ها گوتى: ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى شه‌ڕى نه‌كردووه، ده‌ستيشى به‌سه‌ر بيره نه‌وته‌كانى عێراقدا نه‌گرتووه.
سه‌باره‌ت به سعووديه، قاسم سوله‌يمانى هێرشيكردووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته و به‌وه تۆمه‌تبارى كردووه كه پشتيوانى گرووپه تيرۆريستييه‌كان ده‌كات و هه‌ر ئه‌ويش درووستيكردوون، به تايبه‌تى ميليشياى سوپاى ئيسلام و سوپاى ئازاد.