ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌یسله‌مێنێت كه ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا سه‌رده‌كه‌وێت
بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین یاری خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس ئه‌نجام ده‌دات، 7 وه‌رزه بارسا له یه‌كه‌مین یاری ده‌ستپێكی وه‌رز نه‌دۆڕاوه.
بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە ماوەی 8 وەرزی ڕابردوو لە لالیگا, لە یاریی دەستپێکی وەرزدا خاوەنی بردنەوەیە, لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٨، کە لە یاریی یەکەم بەارمبەر نۆمانسیا دۆڕاوە لە گەڕی یەکەم، دوای ئەو ساتە ھیچ یارییەکی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێ نه‌دۆڕاندووه.
1ـ لە وەرزی 2009 ـ 2010 لە یاریی کردنەوەی خولی ئیسپانیا, بارسێلۆنا بە 3 گۆڵی خاوێن لە سپۆرتینگ خیخۆنی بردەوە.
2ـ بلاوگرانا دیسان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام لە یاری كردنه‌وه‌ی وەرزی 2010 ـ 2011 شكستی به یانه‌ی رایسینگ هێنا.
3ـ وەرزی 2011 ـ 2012 گەڕی یەکەمی خولەکە دواخرا، ھەتا مانگی یەنایەر، بەڵام بارسا لە یاریی کردنەوە براوە بوو, دوای بردنەوەی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵی خاوێن.
4ـ جارێکی‌تر بارسێلۆنا, لەوەرزی 2012 ـ 2013 لە گەڕی یەکەمی لالیگا لە ریال سۆسیدادی بردەوە بە ئەجامی 5 ـ 1 گۆڵ.
5ـ وەرزی 2013 ـ 2014 كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان گەورەترین ئەنجامیان لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تۆمار کرد، كاتێك لە سەره‌تای یارییەکان، دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی 7 گۆڵی خاوێن لە تیپی خیتافی.
6- بارسڵۆنا لە یانەی لیچی بردەوە لە سەرتای وەرزی 2014 ـ 2015 بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر.
7- بە گۆڵکی سوارێز بارسا لە یەکەم یاریی وەرزی 2015 ـ 2016 یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباوی تێكشاند.
8- بارسێلۆنا لەگەڕی یەکەمی لالیگا وەرزی ڕابردوو به‌رامبه‌ر ریال بێتس, بە ئەنجامی 6 ـ 2 گۆڵ براوه بوو.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم