سه‌عدى پيره: له‌و بڕوايه‌دام گۆڕان داواكارييه قورسه‌كان ده‌كاته قوربانى ئامانجه پيرۆزه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و ئه‌ندامى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم بۆ به‌غدا پشتيوانى يه‌كێتى بۆ سه‌رخستنى گفتووگۆى نێوان لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، پێويسته داواكارييه‌كان بكرێنه قوربانى ئامانجه پيرۆزه‌كان.
بڕياره سبه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌يه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسه‌جێ ناكۆكه‌كانى نێوانيان.
له‌و باره‌يه‌وه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره رايگه‌ياند، له‌و بڕوايه‌ده‌م ئه‌و گفتوگۆيانه‌ى ده‌كرێت ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى ده‌بێت.
گوتيشى: ئه‌مڕۆ خه‌ڵكى كوردستان پێويستى به يه‌كڕيزى لايه‌نه سياسييه‌كان هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: بزووتنه‌وه گۆڕان حزبێكى به‌رپرسه و تێكۆشه‌رانى كه سه‌رپه‌رشتى گۆڕان ده‌كه‌ن، هه‌ريه‌كه نزيكه‌ى 20 ساڵ ژيانى پێشمه‌رگايه‌تى و كوله مه‌رگى هه‌بووه. ماقووڵ نييه له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌ندى حزبى ده‌رنه‌چن و ئه‌گه‌رى نزيكبوونه‌وه‌يه‌ك هه‌يه له هه‌ڵوێستى هه‌ردوولادا و پێويسته داواكارييه قورسه‌كانى كه له رابردوودا هه‌بوون بكرێنه قوربانى ئامانجه پيرۆزه‌كانى داهاتوو.