شاندى هه‌رێم جارێكيديكه له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بڕياره كه‌مێكى ديكه، شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئيئتيلافى نيشتيمانى شيعه‌كان كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره گوته‌بێژى شانده‌كه، تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، بۆ جارى دووه‌م له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان كۆده‌بينه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه گرنگه چونكه ئه‌وان داواى دانووستان ده‌كه‌ن و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا باسى كه‌موكورتييه‌كان ده‌كه‌ين كه چى وايكرد، كورد ئه‌وه‌نده بێزار بێت و داواى راپرسى بكات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى.
گوتيشى: له راستيدا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه گرنگ ده‌بێت و به دڵنياييه‌وه هه‌موو ئه‌و زانياريانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو كۆكراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه و به‌راوردى بۆچوونه‌كان هه‌مووى ده‌كرێت به يه‌ك راپۆرت و سبه‌ى كه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانى لايه‌نه سياسييه‌كان و ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆم باسيده‌كه‌ين و بڕيارى كۆتايى به ده‌ست ئه‌وانه.
سه‌عدى پيره ئه‌وه‌شى گوت: هێشتا دانه‌نيشتووين و به‌رنامه‌ى ئێمه بۆ ئه‌وانه و ره‌نگه جياوازيمان هه‌بێت و له كوردستانيش ئه‌وانه‌ى باش له كێشه‌كان نه‌گه‌يشتوون و وا ده‌زانن مه‌سه‌له‌كه بۆ پاره و پۆسته.