"هاوپه‌یمانێتی ئێران و توركیا دژی كوردستان شكست ده‌هێنێ"
K24 - هه‌ولێر:
ناڕوونی زۆر له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و توركیا هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه گه‌یشتنه واژۆكردنی رێككه‌وتنی سه‌ربازی بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی روونبكرێته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ریككه‌وتنه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به عێراق و سووریاوه نه‌بێت و له‌وه فراوانتر بێت.
نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته له یه‌كتری، بووه‌ته جیگه‌ی بایه‌خپێدانی بازنه‌ی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیاش. له‌وباره‌یه‌وه ناوه‌ندی ستراتفۆری ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و شكستی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌نقه‌ره و تارانی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، یان هاوپه‌یمانێتی كاتی نێوانیان خستووه‌ته روو. كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان و به دیهینانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه، به تایبه‌تی له سێبه‌ری هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت "له جه‌نگ و سیاسه‌تدا هاوبه‌شی نامۆ درووست ده‌بێت، ئه‌وه یه‌كێكیانه كه ئێستا ئێران و توركیا ده‌یكه‌ن، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ی له مێژوودا ركابه‌ری یه‌كتر بوون، ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك له ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه‌بنێن و فۆكس بخه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان، وه‌ك چاره‌سه‌كردنی شه‌ڕی هه‌ڵگیرساوی ناوخۆیی سووریا و له‌مپه‌ردانان له به‌رده‌م كورده‌كانی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی مافی زیاتریان له خۆبه‌ڕیوه‌به‌رێتی چنگ نه‌كه‌وێت".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو كه شاندێكی سه‌ربازی ئێرانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له نێویاندا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی، جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د حسێن باقری، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه چووبوونه ئه‌نقه‌ره.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین دیداری له‌و شێوه‌یه بووه له نێوان ئێران و توركیا و له ساڵی 1979 تا ئێستا هاوشیوه‌ی نه‌بینراوه، كه ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌تیك بۆ هاوكاریی هاوبه‌شی نێوان ئه‌و دوو هیزه هه‌رێمییه بدۆزنه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا، سوپاسالاری گشتی توركیا و ئێران، خه‌لوسی ئاكار و محه‌مه‌د حسین باقری، رۆژی 17/8/2017 رێككه‌وتنێكیان بۆ فراوانكردنی هاوكاریی سه‌ربازیی نێوان هه‌ر دوو وڵات واژۆكرد.
له كاتێكدا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر زوو بووه جێگه‌ی بایه‌خی رووسیا و له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر "ئه‌یزین میهدییڤ" له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی پراڤدای رووسییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دواو گووتی "به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره وای ده‌بینن، ئێران بتوانێت هاوكاری توركیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بازنه‌ی گه‌یاندنی ناوه‌ندیی غازی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌یه تا له به‌رامبه‌ر ئه‌وروپییه‌كاندا خۆی نمایش بكات و ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه توركیا ده‌سته‌به‌ری سه‌ره‌كییه بۆ ئاسایشی وزه‌ی كیشوه‌ره پیره‌كه، تا پاڵیان پێوه‌بنێت له باره‌ی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتییه‌كه ده‌ست به دانووستان بكه‌نه‌وه".
به‌ڵام به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "روسيا اليوم" گواستوویه‌تییه‌وه، هه‌ر چه‌نده ئاسۆی روونی هه‌ژموونی توركی ده‌ركه‌وێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه رووسیا رێگه به ئه‌ردۆغان نه‌دات تا هێدی هێدی كۆمپانیای "گازپرۆم"ـی رووسی له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپادا وه‌لابنێ".
هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه شكست ده‌هێنێت
ناوه‌ندی ستراسفۆری ئه‌مریكی، له راپۆرته‌كه‌یاندا وای ده‌بینن، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شانه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت، چونكه له‌وانه‌یه ناكۆكیی بۆچوونه‌كانیان له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ناسه‌قامگیرییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ریككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ،، له توانایدا بێت ناكۆكی و ململانێی زیاتر بێنێته ئاراوه".
چونكه ململانێكانی سووریا، له پێشه‌وه‌ی بایه‌خی هه‌ر یه‌كه له ئێران وتوركیادایه. له‌وانه‌یه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) هه‌یه، به‌هۆیه‌وه دڵنیاییان له‌سه‌ری ده‌ستكه‌وێت كه مه‌ترسی سه‌ره‌كی هه‌ر دوو لایانه له‌و وڵاته‌ی جه‌نگ دایڕزاندووه.
ئه‌نقه‌ره به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌و دوورخسته‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له هێڵه‌كانی سنووری نێوان سووریا و توركیا ده‌دات، به‌ڵام تاران و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت "هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان"ـی پاریزگای ئیدلب كۆتایی پێبهێنن.
له میانی هاوكاریی هاوبه‌شدا، توركیا و ئێران ده‌توانن ئامانجه‌كانیان به ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ئه‌و هاوكارییه‌ی نێوانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ده‌بێته هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
نابێ رووسیا له بیر بكرێت، چونكه ئه‌و وڵاته ركابه‌ری یه‌كه‌می ئه‌مریكایه به هۆی هه‌ژموونی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وروبه‌ریدا. دووریش نییه له دانووستانه‌كانی ئێران و توركیا له باره‌ی سووریاوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م نزیكانه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بگاته ئه‌نقه‌ره، تا دواین پێشكه‌وتنه‌كانی چۆنییه‌تی به‌ریوه‌چوونی ئۆپراسیۆنی ئیدلب بزانێت.
له هه‌مان كاتدا، بارودۆخه‌كه له عێراق زیاتر مه‌ترسیدار ده‌بێت، هێرشی ته‌له‌عفه‌ر گرژی نێوان هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا و ئیران زیاتر ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی چوون یه‌كی توركیا و ئێران له وانه‌یه بیانخاته سه‌نگه‌رێكه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستێكه زۆر به ده‌گمه‌ن رووده‌دات.
له‌وباره‌وه ئه‌نقه‌ره و تاران هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له ریفراندۆمی چاوه‌روانكراوی كورده‌كان بگرن كه بریاره 25/9/2017 بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن، سه‌ره‌ڕای سوودی هه‌ر دوو لایان له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان هه‌یانه.
ئێران و توركیا ئه‌و ریفراندۆمه به تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌زانن، ده‌ترسن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورده‌كانی ناو ئه‌و دوو وڵاته درووست بكات.
جگه له‌وه‌ش، تاران هه‌ست به‌وه ده‌كات و نیگه‌رانه له كاریگه‌رییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌غدا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه ئێران و توركیا ده‌یانه‌وێت هه‌ر چۆنێك بووه رێگه له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بگرن، هه‌ر دوو وڵات كار بۆ درووستكردنی دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه به درێژایی سنووری نێوانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هاتووچۆی چه‌كداره كورده‌كان بگرن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ندی ستراتفۆری ئه‌مریكی، هیچ یه‌كێك له توركیا و ئێران، ئاماده نین قوربانیی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردستان بده‌ن و رووبه‌رووی خواستی سیاسی هه‌رێم ببنه‌وه".
ناوه‌ندی ستراتفۆر ده‌ڵێت "ئێران په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق به‌هێز كردووه‌و گرنگی زۆری پێده‌دات. له به‌رامبه‌ردا توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له رێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی پێده‌دات و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نقه‌ره و تاران هاوكاری بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ریفراندۆم، پێویسته هه‌ر یه‌كێكیان به وردی و هه‌ستیارییه‌وه هه‌نگاو بنێت و هاوكاری پێكه‌وه بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه كورده‌كانیان بگه‌یه‌نن".
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی ستراتفۆرهاتووه "له ماوه‌یه‌كی دوور و دریژدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناكۆكییه‌كانیان، زۆر ده‌كه‌وێته سه‌رووی ئه‌و پرسه هاوبه‌شانه‌ی له‌سه‌ری كۆكن".