وادەی دەست پێكردنی بانگەشەی ریفراندۆم دیار دەكرێت

كابینەكانی دەنگدان تەواو دەكرێت

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی وادەی دەست پێكردنی بانگەشە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دیاربكات".

گوتیشی: "كۆمسیۆن زۆربەی كابینەكانی دەنگدانی شارەكانی تەواوكردووە و بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو تەواوی كابینەكان تەواو بكرێن".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە ھەولێر كردەوە و تا 27 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژی 7/6/2017 بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 25 ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاركرا.