ئاڵای كوردستان لە كەركووك داناگیرێت

"پێویست ناکات جارێکی دیکە ئەو بڕیارە لە ئەنجوومەنی پارێزگا قسەی لەسەر بکرێت"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی کەرکووك لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەکو لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك سوورین لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووك و لە بڕیارەکەشمان پاشگەزنابینەوە".

گوتیشی: "پێویست ناکات جارێکی دیکە ئەو بڕیارە لە ئەنجوومەنی پارێزگا قسەی لەسەر بکرێت، چونکە ئێمە بڕیاری خۆمانداوە".