ده‌وڵه‌تى كوردستان فيدراڵى ده‌بێت و به هيچ جۆرێك نابێت مه‌ركه‌زى بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى ئاب/ ئۆگستى 2017، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى سه‌نديكا و رێكخراوه پيشه‌يى و جه‌ماوه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چالاكانى بواره جياجياكانى پرسه مه‌ده‌نى و مرۆييه‌كان كۆبوويه‌وه و وتارێكى پێشكه‌ش كرد و دواى وتاره‌كه‌ش گوێى له بۆچوون و را و ره‌خنه‌ى ژماره‌يه‌ك له ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه گرت و وه‌ڵامى پرسيار و سه‌رنجه‌كانى دانه‌وه.
ده‌قى وتارى سه‌رۆك بارزانى
به‌ناوى خواى گه‌وره و ميهره‌بان
خوشك و برايانى به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خێر بێن. زۆر سووپاستان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونتان. شانازييه ئه‌مڕۆ له خزمه‌تى ئێوه‌دام. ئێوه نوێنه‌رايه‌تى توێژێكى گرنگى ميلهتهكهمانن. پێشم خۆش بوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه بيروڕا ئاڵوگۆڕ بكه‌ين. له باره‌ى بابه‌تى ريفراندۆم كه ئه‌مڕۆ پرسى هه‌ره گرنگى وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌يه. هه‌موو لايه‌كيش ماوه‌يه‌كه سه‌رقاڵى ئه‌و بابهتهيه.
سه‌ره‌تا پرسيار ئه‌وه‌يه بۆ گه‌لى كوردستان بڕيارى ريفراندۆمى دا، بڕياره‌كه تازه نييه. هى رۆژى حه‌وتى حوزهيرانيش نييه. ئه‌و رۆژه ته‌نيا واده و رۆژه‌كه دياريكرا. ئه‌گينا دڵنيام به‌ڕێزتان ئاگادارن كه هه‌موو شۆڕشه‌كانى گه‌لى كوردستان به درێژايى مێژوو، له پێناوى سه‌ربه‌خۆيى و سه‌ربه‌ستى و ئازاديدا بووه. هه‌موو ئه‌و قوربانيانه‌ى دراوون، قۆناغ به قۆناغ بۆ ئه‌و ئامانجه گه‌وره بووه، كه له كۆتاييدا ئامانجى سه‌ربه‌خۆييه، كه مافێكى سرووشتى گه‌لى ئێمه‌شه وه‌ك هه‌موو گه‌لانى ديكه‌ى جيهان.
له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو رێگاكان ئه‌زموون كران. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ مێژووى په‌يوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، من وايدهبينم په‌يوه‌ندى ئێمه به دوو قۆناغى سهرهكيدا تێپه‌ڕى. يه‌كه‌ميان له دواى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى تا 2003 كه نزيكه‌ى 70 تا 80 ساڵ درێژه‌ى خاياند. دووه‌ميان له 2003ه‌وه ده‌ستيپێكرد.
له قۆناغى يه‌كه‌م هه‌موومان ده‌زانين، حوكمه‌كه به ناونيشانى لاوه‌كى جۆراوجۆر له ده‌ستى سوننه‌كان بوو، ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وا بوون. به‌ڕێزتان ده‌زانن دواى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهان كێشه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هاوپه‌يمانان و توركيا له‌سه‌ر ويلايه‌تى مووسڵ بوو.
له‌وه‌دا كورد ويلايه‌تى مووسڵيان رزگار كرد و بڕيارياندا ده‌نگ بده‌ن له‌گه‌ڵ عێراق بن. دواى ئه‌وه‌ى له په‌يمانى لۆزان ئه‌و مافه‌يان له ئێمه ستانده‌وه، كه خۆمان بڕيار له مافى خۆمان بده‌ين، به‌و مه‌رجه‌ى ئێمه هاوبه‌ش بين له‌م وڵاته‌دا.
ئێمه قوربانى بووين و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش به‌سه‌ر ميله‌تى ئێمه‌دا هاتن و 4500 گوند له كۆى 5000 گوند وێران كران. 12 هه‌زار گه‌نجى فه‌يلى بێسه‌روشوێنكران له ته‌مه‌نى 18 تا 30 ساڵى. 8000 بارزانى بێسه‌روشوێن كران. ئه‌نفالى سه‌رتاسه‌رى 182 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون بێسه‌روشوێنكران. ئينجا كيميايبارانى سه‌رتاسه‌رى و كييمايبارانى هه‌ڵه‌بجه كه بووه سيمبوڵى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و په‌ڕى ره‌وشت به‌رزييان پيشاندا. ئه‌و په‌ڕى مرۆڤايه‌تى خۆيان پيشاندا. دوو فه‌يله‌قى سوپاى عێراق، كه ئه‌م هه‌موو تاوانهيان كردبوو، خۆيان راده‌ست كرد، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى سوكايه‌تى به يه‌ك سهربازيانبكرێت و قسه‌يه‌كى ناخۆشى پێ بوترێت ئازاد كران.

زۆر باسى ئاشته‌وايى ده‌كرێت له باشوورى ئه‌فريقا، پێم وايه كوردستان زۆر له پێشه‌وه‌ى باشوورى ئهفريقايه، به‌ڵام نه خۆمان زانيمان چۆن ئه‌و بابه‌ته به دنيا رابگه‌يه‌نين، نه كه‌سيش هه‌بوو ئه‌و ره‌وشت بهرزييهى گه‌لى كوردستان بۆ جيهان روون بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو رێز و پێزانينێكم بۆ ماندێلا، كه سه‌ركرده و تێكۆشه‌رێكى گه‌وره‌يه، به‌ڵام ماندێلا با له زيندانى ئه‌بو غرێب بوايه ئينجا با ماندێلا بوايه.
سه‌ده‌ها كه‌سى وه‌ك ماندێلا له‌ناو ئه‌م ميلهته هه‌ڵكه‌وتوون، بێسه‌روشوێن كران و له ناو تێزاب توانه‌وه كه بوارى ئه‌وه‌يان نه‌بوو يه‌ك قسه‌ش بكه‌ن و كه‌سى خۆيان ببينن و وهسيهتى خۆيان بنووسن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو تاوان و كاره‌ساتانه ئێمه چووينه به‌غدا دانووستانمان له‌گه‌ڵ تاوانبارانى ئه‌و تاوانانه كرد. باوه‌ڕ بفه‌رموون له 1991 ئه‌و كاته به‌ره‌ى كوردستانى بوو هه‌موومان به‌يه‌كه‌وه به‌شدار بووين و چووين. جارێك جه‌نابى مام جه‌لال چوو، جارێك من چووم، هه‌ستمان ده‌كرد چاكهيهكى گه‌وره ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ئێمه كه نامانگرن و له سێداره‌مان ناده‌ن و چاكه ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵمان داده‌نيشن، ئينجا وه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵيه‌ته بژى.
دواى 2003 ئه‌گه‌ر سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان نه‌بوايه، نه زه‌مينه سازى ده‌كرا بۆ رووخاندنى رژێمى به‌عس، نه ئه‌و پلانه‌ش به ئاسانى جێبه‌جێده‌كرا. ئێمه پێشبينيمان ده‌كرد، براده‌رانى شيعه جياوازيان هه‌يه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان، چونكه پێكه‌وه بووين و ئه‌وانيش سته‌ملێكراو بوون و هيچ كاتێكيش فه‌تواى ئايه‌توڵڵا حه‌كيم له بير ناكرێت هه‌ڵوێستێكى مێژوويى تۆمار كرد، ئێمه سووپاسى ده‌كه‌ين هه‌تا هه‌ين، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى ئێستا وا ده‌رنه‌چوون. كه‌وتنه پيلانگێڕان له‌وه‌ى چۆن له هه‌ژموونى كورد بده‌ن له ناو سوپا. له‌وه‌وه ده‌ستيانپێكرد. مادده‌ى 140 كه ده‌بوايه له كۆتايى 2007 جێبه‌جێبكرێت، جێبه‌جێيان نه‌كرد، خۆيشيان ده‌يانوت مادده‌ى 140 مردووه و ته‌واو بووه.

له پرسى ده‌ستووردا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان نه‌بوايه له راپرسى ده‌رنه‌ده‌چوو. به‌ڵام چۆن مووسڵ رزگار كرا، ده‌ستووريش ئاوا رزگار كرا. له قۆناغى يه‌كه‌م ويلايه‌تى مووسڵ رزگار كرا و له قۆناغى دووه‌م ده‌ستوورمان رزگار كرد. له ديباجهى دهستووريشدا هاتووه: مانه‌وه‌ى عێراق به يه‌كپارچه‌يى به‌نده به پابه‌ندن بوون به‌م ده‌ستووره‌وه. ئه‌و كاته شه‌ڕ كرا له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئه‌و به‌نده. درووست بۆ ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئاينده گلهييان كرد، بڵێين ئه‌مه ئه‌و دهستوورهيه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه رێككه‌وتووين.
ئێستا باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن، هيچ به‌ندێكى ده‌ستوورى نييه، مافى راپرسى به ئێوه بدات، ئه‌ى كام به‌ندى ده‌ستوورى مافى به ئێوه دا نانى خه‌ڵكى كوردستان ببڕن! مادده‌ى 140 پێشێل بكه‌ن و بهلاوهى بنێن!، كام مادده‌ى ده‌ستوورى رێگه‌ى به ئێوه دا ته‌قه‌مه‌نى، فيشه‌ك، كه‌رسته و بودجه‌ى پێشمه‌رگه نه‌نێرن، كه له ده‌ستووردا هاتووه به‌شێكه له سيستمى به‌رگرى عێراق.
بينيتان به دوو كاتژمێر ياساى حه‌شدى شهعبييان چۆن تێپه‌ڕاند، به‌ڵام ده دوازده ساڵه ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستمان پێده‌كه‌ن، له كۆتايشدا نه‌يانهێشت نه هيچ ياسايه‌ك ده‌ربچێت بۆ پێشمه‌رگه، نه هيچ پابه‌ندييه‌ك جێبه‌جێبكرێت له‌و رێككه‌وتنه‌ى له باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه كرا.
ئێستا باس له زۆرينه‌ى سياسى ده‌كه‌ن. ئه‌سڵه‌ن خاڵى هه‌ر گرنگتر كه تێكياندا و پێشێليانكرد، ته‌وافق بوو. به تايبه‌تى له پرسه گرنگ و ستراتيژييه‌كان كه په‌يوه‌ندييان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌يه.
زۆر روونه ئه‌گه‌ر به ده‌نگدان بێت له په‌رله‌مان ئێمه هه‌ميشه دهدۆڕين ئه‌گه‌ر 80 پهرلهمانتاريشمان هه‌بێت هه‌ر كهمينهين و دهيدۆڕێنين. ئێستا وه‌ك به‌رگێكى ياسايشى لێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن بڕيارى په‌رله‌مانه. هه‌موو شتێكيان پێشێلكرد.
.jpg)
من له مێژه هه‌ستم كرد، عهقڵيهتهكه نه‌گۆڕاوه، به تايبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كێشه‌ى قه‌ره‌ته‌په هه‌بوو، ئهمريان كرد تانك بنێرنه سه‌ر خانه‌قين. ئه‌و كاته چوومه به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌نابى مام جه‌لال له ماڵى عه‌بدولعه‌زيز حه‌كيم (خوا لێى خۆش بێت) دانيشتين، مالكيش كه سه‌رۆك وه‌زيران بوو، له‌وێ بوو، وتم فڵانه كه‌س مه‌سه‌له ئه‌وه نييه تۆ 20 تانك و 30 تانك جووڵه پێده‌كه‌يت و دهينێريت بۆ خانه‌قين، ئێمه له 9 هه‌زار تانكى سه‌دام نهترساين، له 20 تانكى شكاوى تۆش ناترسين، كێشه عهقڵيهتهكهيه. مادام ئه‌و عه‌قڵيه‌ته مابێت كه بڕواى وابێت كێشه‌كان به تانك و فڕۆكه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه ئه‌سڵى مهترسييهكهيه. به‌ڵام ئه‌و متمانه‌يه‌ى كه هه‌بوو ئه‌وه نه‌ما.
زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌مريكا، هاوپه‌يمانان، يه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكى ئه‌م ره‌وشه نه‌كرێت، ئاخيرى قابيلى ته‌حه‌موول نييه. به جديان وه‌رنه‌گرت. ده‌يانوت كارتى فشاره و بۆ ئه‌وه‌يه ئيمتيازات وه‌ربگرن، وه‌ڵاهى هيچ وا نييه، نه كارتى فشاره و نه بۆ ئيمتيازاته. ئێمه تۆزێك دواشكهوتووين و ده‌با تۆزێك زووتر ئه‌و بڕياره بده‌ين.
ئه‌مه بڕيارى خه‌ڵكى كوردستانه و نهبڕيارى تاكه كه‌سێكه و نه هى حزبێك و دوو حزبه. ئه‌مه په‌يوه‌ندى به چاره‌نووسى هه‌موو گه‌لى كوردستانه هه‌يه. به راستى لام سه‌يره هه‌ندێك خه‌ڵك و وڵات ده‌ڵێن ريفراندۆم كاتى نييه و نابێت. خۆ كوفر نييه و گوناهمان نه‌كردووه و مومارهسهيهكى ئاشتيانه و ديموكراتيانه‌ى خه‌ڵكى خۆمانه. ئه‌وه تاوانه تۆ رێگرى له مافى گه‌لێك بكه‌يت.
پاشان بابه‌تێكى زۆر گرنگ هه‌يه، من ته‌صه‌ور ناكه‌م ئه‌م ره‌وشه وا بمێنێت، پێش ئه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه تێكبچێت، ئێمه ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بدۆزينه‌وه. رێگه له كاره‌ساتێكى ديكه بگرين. ئه‌گه‌ر سبه‌ى هاتن و به ئێمه بڵێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵى سه‌وز، هێڵى ته‌ماسى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى سه‌دام پێش 2003 كه ئه‌وان ئه‌وه به سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن. خهريكن ئه‌وه بكه‌ن به واقيعێك و بيسهپێنن به‌سه‌ر كوردستاندا و بڵێن ئه‌وه هێڵى ئێوه‌يه. بێن بڵێن له كه‌ركووك، خانه‌قين، مه‌خموور و شنگال ده‌ربچن. ئه‌گه‌ر دهربچيت، چى به بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيدان و ميله‌ت و ويژدانى خۆت ده‌ڵێيت، ده‌ر نه‌چيت، ده‌بێت شه‌ڕ بكه‌ين. بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له‌وه بگرين ده‌بێت ئێمه هه‌وڵى خۆمان بده‌ين.
پار چووينه به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بادى وتم با جورئه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌بێت، كه ئێمه شكستمان هێنا و نه‌مانتوانى شه‌راكه‌تێكى راسته‌قينه درووست بكه‌ين، لامه‌ركه‌زى، ئۆتۆنۆمى و فيدراڵيمان ئه‌زموون كرد و له‌وه ناچێت ئه‌وه سه‌ربگرێت و وه‌رن با جورئه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌بێت ببينه دوو دراوسێى باش و يه‌كدى ته‌واو بكه‌ين به خۆشى و ئاشتى نه‌ك به خوێنڕشتن و توندوتيژى.
من پێم وايه ئێمه دوو بژارمان له پێشه، يان ده‌بێت هه‌نگاوێك بچينه پێش و ئايندهمان روون بێت، يان ده‌بێت رازى بين به‌وه‌ى به ويستى خۆيان به‌غدا چۆن حوكم بكات. جاران، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌منى هه‌ولێر فڵان تكريتى ده‌بوو، ئێستا ده‌بێته فڵان موسه‌وى و نه‌جه‌فى و حوسهينى. خواش قبوڵ ناكات دواى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته بگه‌ڕێيته‌وه بۆ زه‌مانى پێشوو. چۆن ده‌كرێت، ئه‌مه رووبدات.
ئه‌گه‌ر بيريش له‌وه بكه‌ينه‌وه ئه‌م وڵاتانه چى ده‌ڵێن، شاندى ئێمه ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه و هێشتا نهمديون و به دڵنياييه‌وه له‌گه‌ڵ قيادهى سياسى كۆده‌بنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت. 55 مادده‌ى ده‌ستووريان بردووه كه پێشێلكراوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان سه‌يرى بڕيارى 1514 ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، ده‌بينن چ مافێكيان به ئێمه داوه، ئه‌گه‌ر بڕواتان پێيه ئه‌وه مافى ئێمه‌يه. ئه‌گه‌ر بڕواتان پێنييه بۆ فێڵ له ميله‌تان ده‌كه‌ن. به‌غداش ده‌ڵێت هيچ مادده‌يه‌كى ده‌ستوورى نييه، به‌و مادده دهستوورييهى مادده‌ى 140تان پێشێلكرد و مافى پێشمه‌رگه‌تان زه‌وت كرد و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌تان بڕى، ئێمه‌ش به‌و مادده ده‌ستوورييه ريفراندۆم ئهنجامدهدهين. شه‌رمه ئه‌وان باسى ده‌ستوور بكه‌ن. هه‌رچى هه‌نگاوه پێشێلى ده‌ستوور كراوه و ئێستا ده‌ستووريان بير كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر به ته‌ما بين وڵاتان بێن و بڵێن فه‌رموون سه‌ربه‌خۆ بن، به راستى ئه‌سته‌مه. ئه‌وانيش ده‌وڵه‌تى پراگماتيكين و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقيع ده‌كه‌ن. كه‌س وه‌ك برێمه‌ر له 2003 دژايهتى سه‌رسه‌ختى پێشمه‌رگه و فيدراڵى نه‌بوو. له هه‌ڵبژاردنى 1992 ئه‌مريكا رێگه‌ى نه‌دا ئه‌و سيناتۆرانهى هاوسۆزى كورد بوون بێن چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن. فيدراڵى سه‌ره‌تا هه‌موويان به تاوانيان ده‌زانى و سه‌ره‌نجام مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كرد. راسته ره‌وشى ناوخۆ و بژێوى خه‌ڵك و ناو ماڵى كورد ده‌بێت هه‌وڵبدرێت ئه‌مانه هه‌موو چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رفه‌تێكه و بڕواى ئێمه وايه و ئينشه‌ڵڵا هه‌ڵه نه‌بين، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست رۆيشت خوا ده‌زانێت كه‌ى جارێكىديكه دووباره ده‌بێته‌وه.
ساڵى 2015 چووينه ئه‌مريكا، له‌وێ به دوور و درێژى باسى ره‌وشه‌كه‌مان كرد و ئوباما به وردى گوێى گرتبوو، وتى من له ئازاره‌كانتان تێده‌گه‌م و رێزم هه‌يه بۆ خواستى ميله‌تى ئێوه بۆ سه‌ربه‌خۆيى و زۆريش خۆشحاڵم كه ئێستا ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌موومان شه‌ڕى داعشه. به‌ڵام ئه‌م دۆسيه‌يه لاى بايدنه، كه جێگرى سه‌رۆك بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌ويش قسه‌مان كرد و وتى هه‌قى ئێوه‌يه و من دڵنيام له ته‌مه‌نى خۆم و خۆت سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌بينين. به‌ڵام من نه‌مگوتووه هيچ رۆژێك له رۆژان ئه‌مريكا يان ده‌وڵه‌تێك به‌ڵێنى پشتگيرى به ئێمه داوه، به‌ڵام كه‌سيش نه‌يوتووه دژايهتيتان ده‌كه‌ين. ده‌ڵێن ئێستا ته‌ركيز له‌سه‌ر شه‌ڕى داعشه و ئێستا كاتى نييه. بڕوامان وايه دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش ئه‌و بايه‌خه نامێنێت. خۆزگه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا بمانكردبا زۆر زۆر ئاسانتر ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بين خه‌ڵكى ديكه ئه‌و بڕيارهمان بۆ بدات، هه‌ر له چاوهڕوانيدا ده‌مێنينه‌وه. ديسان ده‌ڵێم ئه‌مه بڕيارى هه‌موو لايه‌نه‌كانه. تكاتان لێده‌كه‌م كه‌س وا لێكى نه‌داته‌وه ئه‌مه بڕيارى كه‌سێكه يان لايه‌نێكه.
باسى ئه‌وه ده‌كرێت دوابخرێت. نازانم چۆن دواده‌خرێت، ئه‌گه‌ر به ديلێكى مهزموونتر و باشتر هه‌بێت ئه‌وه بابه‌تێكى ديكه‌يه، به‌ڵام دواى بخه‌ن مادده‌ى 140 جێبهجێدهكهين و هه‌ندێك پاره بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرين.. دواتر مانگێك و دوو مانگ و پێنج مانگ بيدهن و وه‌ك جارانى لێده‌كه‌نه‌وه. له راستيدا دانووستان بۆ ئيمتياز نه‌كراوه و شانده‌كه پابه‌ند بووه و به‌رپرسانه دانووستانى كردووه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ئێمه هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌نێين و وه‌رن با رێككبكهوين چۆن دراوسێيهكى باش بين.
به‌ڵام به‌وه هه‌ندێك پاره‌تان بۆ ده‌نێرين و فڵان شتتان بۆ ده‌كه‌ين، ئه‌وه ناكرێت و راستگۆيمان ده‌كه‌وێته ژێر پرسيارهوه. فه‌رموون ئێمه به‌رامبه‌ر به چى دواى بخه‌ين. چى باشتر هه‌يه. ئێمه كوفر و گوناهمان نه‌كردووه و خه‌ڵكى ئێمه‌يه بڕيارى خۆى ده‌دات و ده‌ڵێن ته‌ركيز له‌سه‌ر داعش نامێنێت، راست نييه، ته‌ركيز له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش بۆ نامێنێ.
له باره‌ى وڵاتانى ههرێمييهوه، باس له داخستنى سنوور ده‌كرێت، نازانم دايدهخهن يان نا، به‌ڵام ئێستا وه‌ك ساڵانى شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان نييه و به‌رژه‌وه‌ندى زۆر درووست بووه. هه‌رگيز بڕواشم به‌وه نييه، كه‌سێك بێت بيه‌وێت به زۆر و سه‌ربازى هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكات. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و موجازهفانهى هه‌شه. موجازه‌فه‌ى بڕياردان زۆر زۆر سه‌لامه‌تتره له موجازه‌فه‌ى چاوه‌ڕوانى.

به نسبه‌ت ناو ماڵى كورديش له هه‌موو شتێك گرنگتره و هه‌نگاوى باش نراوه و پێمان خۆشه هه‌موولا به‌يه‌كه‌وه ملبدهينه به‌ر و ئه‌و كێشه و ناكۆكييانهى هه‌بوونه يان نهيهێڵين و لانيكه‌م تهجميدى بكه‌ين و هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ين به‌يه‌كه‌وه كار بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى خه‌ڵك و هه‌رێمه‌وه ئه‌وه ناگونجێت دوور به دوور دژايهتى يه‌ك بين. پێم وايه ئه‌مه هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه. ده‌بێت هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵبده‌ين ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه مه‌سه‌له‌ى دواخستنى ريفراندۆم ناگونجێت و واريد نييه و ئينشه‌ڵڵا هه‌ڵبژاردنيش له يه‌كى يازده بكرێت و بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێميش ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه حزبه‌كان بڕيار بده‌ن كه‌سێك ديار بكه‌ن بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم تا يه‌كى يازده من سبه‌ى ده‌ورو تهسليمى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
له يه‌كى يازدهش كێ خۆى كانديد ده‌كات و كێ ده‌رچوو پيرۆزى بێت. ئه‌مه‌ش كێشه نييه و دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌كو خستمه‌ڕوو، شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا به‌ر له نيو سه‌عات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و شاندى پارتيش چووه‌ته سلێمانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى گۆڕان داده‌نيشن و ره‌نگه سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه‌ش قسه بكه‌ن و داواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌كه‌ين و ئينشه‌ڵڵا بگه‌نه رێككه‌وتن و لێكتێگه‌يشتن و ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌وێت.
سرووشتى ده‌وڵه‌تى داهاتووى كوردستان چۆن ده‌بێت، له راستيدا ده‌بێت به هه‌موو مانايهكى وشه، ده‌وڵه‌تى ميله‌ت بێت، نه‌ك هى تاكه كه‌س و تاكه حزب. ده‌وڵه‌تێك بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ديموكراسى پێكبێت و هه‌موو پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان تێيدا يه‌كسان بن و دڵنيايى ته‌واو بدرێت به هه‌موو پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كوردستان. كاتێك ئێمه بڵێين كێشه‌ى گه‌وره‌مان ئه‌وه‌يه ناهێڵن له به‌غدا شه‌ريك بين، نابێت ئێمه لێره‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌ده‌ين به‌و خه‌ڵك و نه‌ته‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژين. به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت زۆر زۆر خه‌ڵكى ئێمه كراوه بێت به‌رامبه‌ر به يه‌كترى. ناشبێت به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه بدرێت ره‌گه‌ز په‌رستى و توندڕه‌وى رێى خۆى بدۆزێته‌وه له ئاينده‌ى ميله‌تى ئێمه و ده‌وڵه‌تى ئێمه‌دا.
ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكى ديموكراتى مۆدێرن بێت و پاشان خوا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شى دا ئينشه‌ڵڵا چۆن پێتان خۆش بوو وا دايتاشن و چۆن پێتان خۆش بوو ئاواى لێبكه‌ن.
ئه‌و رۆژه له خزمه‌تى مامۆستايانى ئاينيش وتم، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه و پيرۆز بێت و ئه‌گه‌ر شكستيش بوو خوانه‌خواسته تاوانه‌كه هه‌مووى له ئه‌ستۆى من بێت و من ئاماده‌م باجه‌كه‌ى بده‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته سنووريش داخرا، بۆ چوار پێنج رۆژ نامرين له برسان و سزاكه‌ى چى بوو بۆ ئه‌وه‌ى سنوور بكرێته‌وه من ئاماده‌م، سهريشى له‌سه‌ر دابنێم.
دواى ته‌واوبوونى وتارهكهشى سه‌رۆك بارزانى گوێى له راو و سه‌رنج و ره‌خنه و پێشنيازى ژماره‌يه‌ك له ئاماده‌بووان گرت و به‌م جۆره‌ى خواره‌وه وه‌ڵامى پرسياره‌كانى دانه‌وه
بژێوى خه‌ڵك
ده‌مه‌وێت ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگى ئێوه و منيش زۆر ناڕه‌حه‌تم كه خه‌ڵكى ئێمه بژێوى تێكچووه. زۆر جار حكومه‌ت روونيكردووه‌ته‌وه. بڕياره حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى حزبه‌كان دابنيشێت و بڵێت گرفته‌كان چييه. به‌ڵام دڵنيا بن هه‌رچى پێمان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى خه‌ڵك باشتر بێت، ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ين. سووپاس بۆ خودا وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نتان هه‌يه، ده‌بێت رێكبخرێته‌وه. ئێستا ئێمه له نێوان زه‌وى و ئاسمانين. نه دهوڵهتين و نه ده‌وڵه‌تێكى ديكه حوكممان ده‌كات. ئومێده‌وارم و ئه‌گه‌ر خوا فرسه‌تى دا بووينه ده‌وڵه‌ت ئه‌م حكومه‌ته نامێنێت و ئه‌و كاته به ويستى خۆتان چۆن ويستتان ئاوا درووستى بكه‌ين.
ئارامى خه‌ڵك
به داخه‌وه هه‌ندێكجار راگه‌ياندن نابهرپرسيارانه ئه‌و كێشانه باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئازادييهك دراوه و به ته‌ما نين پاشه‌كشێى لێ بكه‌ين و هيچ كێشه نييه و گله‌يى ده‌كه‌ن و ره‌خنه ده‌گرن قه‌ينا و هه‌ندێكجار هه‌موو شتێك تێده‌په‌ڕێنن، ئه‌وه‌ش قه‌ينا. ئه‌م گلهييهى من زياتر ئاراسته‌ى پارتى و يه‌كێتى ده‌كه‌م به گۆڕانه‌وه به ئه‌سه‌رى ره‌جعى له مه‌سه‌له‌ى دامهزراندێكى زۆر به بێ حساب و كتاب و شاهێديشم هه‌يه هه‌ردوو مه‌كته‌ب سياسى ماوون و پێم وتن، كابرايهك چووه لاى ماسيگرێك و ئه‌ويش هه‌ندێك ماسى پێدا و كابراش وتى من نه‌هاتووم ماسيم پێ بده‌يت، هاتووم فێرم بكه‌يت چۆن ماسى بگرم. وتم ئێوه خه‌ڵك فێرى ئيش بكه‌ن و ئێوه ژه‌هر ده‌ده‌نه خه‌ڵك. ئه‌گه‌ر سبه‌ى قه‌يرانێك روويدا، عێراق و هه‌رێم پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن و كه‌نداو گيرا چى ئه‌كه‌ن، ئێوه ده‌رفه‌تى ئيشيان بۆ درووست بكه‌ن. به‌ڵام بۆ مونافه‌سه‌ى حزبى به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆى يه‌كێتى و گۆڕان و پارتييه و حزبه‌كانى ديكه گوناهيان نييه و ئێستا بووه‌ته كێشه و له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌يه بڵێن نانى خه‌ڵكيان بڕيوه. فه‌وزايه‌كى سه‌يرو سه‌مه‌ره هه‌يه له مه‌سه‌له‌ى مووچه و دامه‌زراندنى ئه‌و خه‌ڵكه. وه‌ك ئاگادارم حكومه‌ت خه‌ريكه چاره‌سه‌رى بكات و ده‌بێت ئه‌ويش روونيبكاتهوه.
ناكۆكى حزبه‌كان وپهكخستنى په‌رله‌مان
نامه‌وێت بچمه‌وه وردهكارييهكانهوه و ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن، من مانعم نييه باسى بكه‌م و كێ په‌رله‌مانى په‌كخست و بۆ په‌كخرا و ئه‌نجامى چى بوو، ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن باسى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا من بايه‌خدار نيم به‌وه. ناكۆكيى تا راده ئاساييه. به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌ت هه‌يه وه‌ك بابه‌تى ستراتيژى نه‌ته‌وه‌يى چۆن ناكۆكى ده‌بێت. بۆيه راپرسى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌يه بوترێت به‌ڵێ يان نه‌خێر، به‌ڵام هه‌رگيز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نيم كه‌س تهخوينى كه‌س بكات و تهوسيهى ميدياى پارتى ده‌كه‌م، هه‌قى ئه‌وه‌يان نييه تهخوينى كه‌س بكه‌ن. شتى زۆر گرنگترمان له پێشه.
سلێمانى
كێ وتوويه‌تى من نايهمه سلێمانى، چۆن نايه‌م، سلێمانى شارى خۆمه.
نه‌ته‌وه‌كان
هه‌رگيز حه‌ز ناكه‌م، پێيان بوترێت كه‌مينه و براين و له‌م وڵاته پێكه‌وه ده‌ژين و زمان و كلتووريان جياوازه و ئێمه له‌گه‌ڵيان دانيشتووين و لهگهڵيشيان دا دهنيشين و بهشداريش بوونه له بڕيارى ريفراندۆم و بهشداريشن له شاندى به‌غدا و نوێنه‌رى توركمان و هه‌موو برايانى مه‌سيحى و نوێنه‌رى ئێزدييه‌كانيش وه‌ك ئاين نه‌ك نه‌ته‌وه تييدا بووه.
ميديا
هيچ كاتێك من مانعم نييه له‌گه‌ڵ ميدياكان دانيشم، به‌ڵام هه‌ندێك ميديا به راستى ره‌نگه خۆيشيان ئاماده نه‌بن وپێيان خۆش نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئازادى نه‌بوايه و بڕوامان به‌وه نه‌با ئه‌م ميلهته ئازاد بێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر دژى ئێمه‌ش بن، ئه‌رێ له هيچ سيستمێكى ديكتاتۆرى بينيوتانه ئازادى ئاوا هه‌بێت و ئه‌گه‌ر سيستمى ئێمه ديكتاتۆرى با زۆر كه‌س له‌مانه‌ى جنێو ئه‌ده‌ن و قسه ئه‌كه‌ن نه‌يانده‌توانى ئه‌وه بكه‌ن.
من بۆخۆم تهصهورم نه‌ده‌كرد، به نسبه‌ت ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى ناكۆكى و كێشه‌ى ديكه ده‌بێته كۆسپ يان خه‌ڵكێك ئه‌وه ده‌كاته بيانوو. پێموابوو ئه‌وه له حزب و په‌رله‌مان و كه‌سه‌كان گه‌وره‌تره. هه‌موو كه‌س ئازاده و بۆ ئه‌وه‌شمانه به دنيا بڵێين ئه‌وه ره‌ئى ميله‌تى ئێمه‌يه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستانيش وتيان به زۆرينه نامانه‌وێت ئه‌و كاته به‌رپرسيارێتييه‌كه له‌سه‌ر كه‌س نامێنێت.
گۆڕان و كۆمه‌ڵ
له راستيدا من نازانم چيمان كردووه، به‌رامبه‌ر ئه‌وانه تا ئاشتيان بكه‌مه‌وه به تايبه‌تى كۆمه‌ڵ. ئه‌وانى ديكه‌ش هه‌موو لايه‌نه‌كانى ديكه مومكينه سه‌رده‌مێك كێشهيهك روويداوه له نێوان ئه‌وان و پارتى به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌خوا من نازانم، چه‌ندى بير‌ى لێده‌كه‌مه‌وه، ئه‌رێ چمان كردووه زيانى هه‌بووه بۆ كۆمه‌ڵ من نازانم. ئه‌مڕۆ شاندى پارتى چووه بۆ لاى گۆڕان و ئه‌گه‌ر ئه‌وانيش بێنه پێش هه‌موو ده‌رگاكان كراوه‌ن و دوعا بكه‌ن ئه‌نجامى باشى هه‌بێت.
دڵنيايى
له راستيدا من پێشتريش وتم، به قه‌ناعه‌ته‌وه و باوه‌ڕم پێيه‌تى، ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكى ديكه و نه‌ته‌وه‌كانى ديكه، پێكهاته‌كانى ديكه له كوردستان ده‌بێت به هه‌موو مانايه‌ك هاوبه‌ش بن له حكومه‌ت و ده‌بێت ده‌ستوورێكى ديكه دابنرێت و هه‌موو ئه‌وه له خۆى بگرێت.
ده‌وڵه‌تى فيدراڵى كوردستان
ده‌بێت سيستمى فيدراڵى له كوردستان په‌يڕه‌و بكه‌ين و هه‌ر پارێزگايه‌ك له كوردستان بۆ خۆى هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌بێت و كارى خۆى بكات و ده‌بێت سيستمێكى كراوه بێت و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك سيستمى مه‌ركه‌زى بێت.
حكومه‌تى سه‌رفراوان و بن ته‌سك
بڕيار بوو ئێمه دواى هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێكى بنكه فراوان درووست بكه‌ين، به‌داخه‌وه حكومه‌تێكى سه‌رفراوان و بن ته‌سك درووستكرا و بنكه فراوان نه‌بوو. پێويسته ئه‌زموون و وانه‌مان له‌و هه‌ڵانه وه‌رگرتبێت. جاران به‌وه سه‌ربه‌ز بووين و خه‌ڵك ئيره‌يى به ئێمه ده‌برد، په‌رله‌مانتارانى ئێمه له به‌غدا يه‌كده‌نگ بوون و هه‌رچه‌ند لێره ناكۆكيش هه‌بوايه، هه‌موو له‌وێ به‌يه‌كه‌وه بوون و هێزێكى زۆرى ده‌دا به كورد. به‌داخه‌وه ره‌وشێكى وا درووست بووه، كه نه‌ده‌بوو درووست بێت و چى پێويست بێت بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئێمه ئاماده‌ين.
به‌ديلى ريفراندۆم
ئه‌گه‌ر ته‌صه‌ور ئه‌وه‌بێت بژارى ديكه ئه‌وه بێت به‌ڵێنمان پێده‌ده‌ن هه‌ندێك پاره ده‌نێرن و مادده‌ى 140 جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌ديل نيين و قابيلى قبوڵيش نيين. يه‌ك حاڵه‌ت هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا، ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بێن زه‌مانێكى ره‌سمى بده‌نه خه‌ڵكى كوردستان مومكينه قابيلى ئه‌وه بێت باسى بكه‌ين، به‌ڵام سبه‌ى باڵيۆزێك بێت و له به‌غدا بهيانێك ده‌ربكات، به‌يانى باڵيۆز ناخوات و خۆم ئه‌زموونم له‌و باره‌يه‌وه هه‌يه.
هيچ جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ ريفراندۆم نييه و له كاتى خۆي‌دا ده‌كرێت و جارێكى ديكه ده‌يڵێمه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رى گرت، ئه‌وه بۆ خه‌ڵكه و ئه‌گه‌ريش سه‌رى نه‌گرت، ئه‌وا من ئاماده‌م باجه‌كه‌ى بده‌ن، ئيدى خه‌ڵك بۆ خۆى ته‌نگاو كردووه، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن، كاتى نييه، فه‌رموو نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان با به بڕيارى 1514 ى خۆي‌دا بچێته‌وه بۆ ئه‌و بڕياره‌ى ده‌ركردووه، ئه‌مريكا بۆ شۆڕشى كردووه، وڵاتانى به‌ڵكان هه‌موو دژيان بوون ئێستا هه‌موو دانيان پێدانراوه. منيش تا تۆزێك فێرى شێوه‌ى كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بووم، سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ئاخيرى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقيع ده‌كه‌ن و هه‌ر يه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى كرد، ئێمه بلهرزين، وه‌ڵاهى شتى وا ناكه‌ين. ئێمه هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه و تاوانمان نه‌كردووه و ميلهتێكه ده‌يه‌وێت راى خۆى ده‌ربڕێت و رێگرتن له‌و مافه تاوانه. پاشان دانووستان ده‌كه‌ين له‌سه‌ر سنوور، ئاو، نه‌وت دانووستانيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين. ئه‌وه ئێران و توركيان كێشه‌يان بۆ ئاو درووستكردووه و چه‌ندين بهنداويان له‌سه‌ر رووباره‌كان درووستكردووه، ئێمه ئاماده‌ين له ئاويش يارمه‌تيان بده‌ين.
گوێ ناده‌ينه هه‌ڕه‌شه‌ى هيچ ده‌وڵه‌تێك
ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌تێكى سياسى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت، ئه‌وا مومكينه قسه‌ى لێبكرێت و رۆژى حه‌وتى حوزه‌يران سهروهرييهكى گه‌وره بوو بۆ هه‌موو لايه‌نه‌كان و بڕيارێكى راست و درووست بوو و له‌سه‌رى ده‌ڕۆين و به‌خوا گوێ ناده‌ينه هه‌ڕه‌شه‌ى هيچ دهوڵهتێكيش.
داڕشتنه‌وه‌ى: كوردستان24
ده‌قى ته‌واوى وتاره‌كه به ڤيديۆ..