پاسداران ره‌تيكرده‌وه له‌گه‌ڵ توركيا شه‌ڕى په‌كه‌كه بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران لێدوانێكى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى ره‌تكرده‌وه، كه رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه ئێران و توركيا به يه‌كه‌وه شه‌ڕى په‌كه‌كه بكه‌ن.
قه‌رارگه‌ى حه‌مزه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به هێزه وشكانييه‌كانى سوپاى پاسداران له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، به ئيراده‌وه دژى هه‌ر گرووپێك ده‌وه‌ستينه‌وه، كه بيه‌وێت دزه بكاته ناو خاكى ئێران.
هه‌روه‌ها هاتووه: كۆمارى ئيسلامى ئێران هيچ پلانێكى نييه بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى فراوان له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه له لايه‌نه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كراوه و هاتووه: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له باكوورى عێراق سه‌ربازگه‌يان داناوه و خۆيان حه‌شارداوه هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى و تێكدانى ئاسايشى سنووره‌كانمان، ئه‌وا له هه‌ر خاڵ و شوێنێكدا بن ده‌يانكه‌ينه ئامانج".
دوێنێ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه توركيا و ئێران به‌يه‌كه‌وه ئۆپراسيۆنى هاوبه‌ش له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌نجامبده‌ن.