پێشمەرگە 3 چەكداری داعشی كوشت
K24 - دھۆك
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە رۆژئاوای كەسكێ سنووری میحوەری فەرماندەیی دھۆكی ھێزی پێشمەرگە، كاتێك چەكدارانی داعش دەیانەوێت خۆیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە نزیك بكەنەوە، پێشمەرگە پێشیان لێ دەگرن و 3 چەكداری داعشیان كوشتووە".
عەقید سەباح ئیبراھیم، لە فەرماندەی دھۆكی ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "شەوی رابردوو لە گوندی گول محەمەد، لە رۆژئاوای كەسكێ، سێ چەكداری داعش خۆیان نزیكی سەنگەرەكانی پێشمەرگە كردووە، پێشمەرگەكانی سوپای 7 سەر بە فەرماندەیی دھۆك پێشیان لێدەگرن و یەكێك لە چەكدارەكان تەقاندەوە دووی دیكەشیان كوژراون و تەرمەكانیان لە ژێردەستی پێشمەرگەیە".
لەبارەی زیانەكانی پێشمەرگە گوتی: "دوو پێشمەرگە بە سوكی برینداربوون و خۆشبەختانە باری تەندروستیان باشە".