"پەکەکە کار بۆ جیاکردنەوەی شنگال دەکات"

بەرپرسێكی پەكەكە: نامانەوێ لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بمێنینەوە
kurdistan24.net

K24 - شنگال

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) جڤاتی خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتی ئێزدیخانی لە شنگال راگەیاند و سەرۆكی جڤاتەكەش رایدەگەیەنێت، نامانەوێ لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بمێنینەوە.

لەوبارەوە مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال ھۆشداری دەدات و دەڵێ، پەكەكە ماوەیەكی زۆرە كار دەكات بۆ ئەوەی شنگال لە ھەرێمی كوردستان داببڕێنێت.