گۆڕان: ئامادەنین بەم دۆخەی ئێستا بێنە ھەولێر و له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه‌

عه‌دنان موفتی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، ئامادەنین بەم دۆخەی ئێستا كەلەگەڵ پارتی ھەیانە بێنە ھەولێر و لەگەڵ ئەو حزبە كۆببنەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە, فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان 24 راگەیاندبوو, پارتی ئامادە نيیە جارێكی دیكە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان سەردانی سلێمانی بكات.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش دەڵێت: "لە ئەگەری نەھاتنە پێشەوەی گۆڕان، سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە و ئەو پرسە تاووتوێ دەكات".