بەكارھێنان و بازرگانیكردن بە مادە ھۆشبەرەكان زیادیكردووە
K24 - كەركووك
بە گوێرەی ئامارەكان، لەکەرکووك بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەمادەی ھۆشبەر روو لە زیادبوونە، سەرچاوەی ھاتنی مادەکانیش کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بە رێگەی قاچاغ دەھێنرێتە شارەکە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان، لە بارەی بڵاوبوونەوەی دیاردەکەش ھۆشداری دەدرێت، کەسێکی ئاڵودەبووش بەو مادەیە کە ئێستا دەستگیرکراوە دەڵێت، لە کافتریا و چایخانەکان مامەڵەی بەومادانەوە کردووەو داوا دەکات چاودێری بخرێتە سەر ئەو شوێنانە.