داعش رۆژانه له هه‌نارده‌كردنی "غه‌نیمه‌ی جه‌نگ" ملیۆنێك دۆلاری ده‌ستده‌كه‌ێ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه‌و هێنده‌ی رووبه‌ری هه‌موو خاكی وڵاتی ئۆستریا (نه‌مسا) ناوچه‌ی داگیركراوی عێراق و سووریای له ده‌ست وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا رۆژانه نزیكه‌ی ملیۆنیك دۆلاری له نه‌وتفرۆشتن ده‌ستده‌كه‌وێ.
به گوێره‌ی راپۆرتیكی رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمز، كه له ژێر ناوی "هه‌نارده‌كردنی غه‌نیمه‌ی جه‌نگ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "رێكخراوی داعش هێشتا له توانایدایه بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستكه‌وێت و به شێوازێكی تایبه‌ت كاری تێدا ده‌كات و ئه‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی نه‌وتیش ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ده‌یگوازیته‌وه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق و سووریا كه تا ئیستا له ژیر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دایه".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پێشتر كردوونیانه‌ته ئامانج، هێشتا نه‌وته‌كه‌یان به هۆی شاره‌زا ناوخۆییه‌كانه‌وه له كۆگاكاندا كۆده‌كرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "داعش ژماره‌یه‌كی زۆرتری شاره‌زا و كرێكاری له‌و كێڵگه بۆمبارانكراوانه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، به‌ڵام بۆ ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت ده‌چنه ئه‌و شوینانه".
دواجار نه‌وته‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یفرۆشنه‌وه به بازرگانه‌كان و هه‌ندێك بازرگان ده‌ڵێن "داعش رۆژانه نزیكه‌ی 1 ملیۆن دۆلاری له‌و نه‌وتفرۆشتنه ده‌ست ده‌كه‌وێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه "داعش به‌هۆی سیستمی "حه‌واڵه" پاره‌كه ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و به‌و پاره‌یه پێداویستییه‌كانی وه‌ك (ئاسن، چیمه‌نتۆ، كۆمپیوته‌ر، هتد...) ده‌كڕن.
هێشتا داعش كێڵگه نه‌وتییه‌كانی " العمر و التنك" ی له سووریا له ژێر ده‌ستدایه و رۆژانه نزیكه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدێنن.