ئه‌ندامانی هۆزی شه‌مه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و سوكایه‌تی به وێنه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كوژرانی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆره له لایه‌ن سه‌ربازێكی عێراقی له لیوای پاسه‌وانی كۆمار، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هۆزی شه‌مه‌ری توڕه‌كردووه‌و داوای به‌په‌له لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به زوویی سزای "تاوانباران" نه‌ده‌ن، كێشه‌كه ده‌كه‌نه عه‌شائیری و به ده‌ستی خۆیان تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه.
له كاتی به خاكسپاردنی ته‌رمی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆره، ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی هۆزه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی فه‌وفێكی لیوای سه‌رۆكایه‌تی به‌و كاره هه‌ستاوه، توڕه‌یی خۆیان به وێنه‌یه‌كی "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌رۆككۆماری پێشۆی عێراق داده‌مركێننه‌وه‌و به شێوازیكی نه‌شیاو هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و زۆر توڕه‌بوون.
ئه‌و كه‌سانه‌یشی قسه‌یان له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه كردووه، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌یسه‌كه ده‌كه‌نه عه‌شائیری و داوا له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، به په‌له به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت، ئه‌گینا خۆیان تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه و تووڕه‌ییانه له كاتێكدایه كه محه‌مه‌د روبه‌یعی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی رایگه‌یاندووه "ئه‌و كه‌سه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی شاره‌وانی دۆره‌ی كوشتووه، ده‌ستگیركراوه‌و نێردراوه‌ته پۆلیسی دۆره و دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه‌و پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و به لاڕێدابردنی كه‌یسه‌كه نییه".