بارسێلۆنا به خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ویلیان هاته سه‌رهێڵ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ بێهیوا بوو، ئێستا هه‌نگاوه‌كانی به ئاراسته‌ی ویلیانی به‌رازیلی ده‌هاوێت.
ئه‌مڕۆ 24 ئابی 2017، زۆرینه‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئاماژه‌یان به هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ویلیانی ناوه‌راستكاری چێڵسی كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Daily Starـی بریتانیا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به كارگێرانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ویلیان تاراده‌یه‌ك ده‌توانێت قه‌ره‌بووی رۆیشتنی نێیمار بكاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی لاری نییه له رۆیشتنی ویلیان به مه‌رجێك، كارگێرانی یانه‌كه‌ی پێش داخستنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، جیمی ڤاردی هێرشبه‌ری لێسته‌ر سیتی و ئالێكس چامپهرلینی یاریزانی ئارسێناڵی بۆ بگوازنه‌وه، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م دوو یاریزانه سه‌ربگرێت، چێڵسی ده‌ستبه‌رداری ویلیان ده‌بێت.
ویلیانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی كۆتایی دێت، ئێستاش به‌های ئه‌و یاریزانه له بۆرسه‌ی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیه، به‌ڵام بارسێلۆنا ئاماده‌یه سه‌رووی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ته‌رخان بكات.