به فه‌رمی، زڵ‌اتان گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاند
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری سویدی بۆ وه‌رزێكی دیكه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 ئابی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر داخوازی و پێداگیری خۆزێ مۆرینهۆ، گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیبراهیمۆڤیچی تا هاوینی 2018 نوێكرده‌وه.
ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، وه‌رزی رابردوو پێش ئه‌وه‌ی تووشی پێكانی ئه‌ژنۆی بێت، 28 گۆڵی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان تۆمار كرد.
زڵ‌اتان له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی چی ده‌ڵێت؟
دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، زڵ‌اتان له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڵێت: من ئێستا له گه‌ڕانه‌وه و چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كه‌م نزیك بوومه‌ته‌وه، هه‌میشه ئێره‌م به ماڵ و شوێنی خۆم زانیوه، بۆیه ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه به‌هێزه‌وه ده‌ستپێبكه‌مه‌وه.
زڵ‌اتان ده‌شڵێت: زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئۆڵدترافۆرد، ئه‌وه‌نده په‌رۆشم چیتر ناتوانم ئارام بگرم، ده‌مه‌وێت به كه‌مترین ماوه متمانه‌ی راهێنه‌ر و هانده‌ران بۆ خۆم راكێشم.
به گوێره‌ی پێگه‌ی یانه‌كه‌شی زڵ‌اتان بۆ ئه‌م وه‌رزه درێسی ژماره 10 ده‌پۆشێت كه پێشتر واین روونی ساڵانێكی زۆر هه‌ڵگری ئه‌م ژماره‌یه بووه.
بۆچوونی مۆرینهۆ له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زڵ‌اتان
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند كه دڵخۆشن به گه‌ڕانه‌وه‌ی زڵ‌اتان، ده‌شڵێت: ئێمه هیوایه‌كی زۆرمان له‌سه‌ر ئیبرا هه‌ڵچنیوه.
مۆرینهۆ گوتیشی: به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی وه‌رزی رابردوو پێشكه‌شی كرد، ئیبرا شایه‌نی پۆشینی درێسی مانچێسته‌ر یونایتده.
زڵ‌اتان سه‌ره‌تای یاریكردنی له یانه‌ی ماڵمۆی سویدی ده‌ستپێكرد، دواتر له هاوینی 2001 له رێگه‌ی یانه‌ی ئه‌یاكسه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بۆ خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا هاویشت، پاشان یانه‌كانی (یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان، بارسێلۆنا، ئه‌یسی میلان و پاریس سانجێرمان) تاقی كرده‌وه، له هاوینی 2016 به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو كۆتایی بێت، له یۆرۆپا لیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاندێرله‌ختی به‌لجیكی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی پچرا.