له‌كاتى روودانى بوومه‌له‌رزه چۆن خۆمان بپارێزين؟
K24- هه‌ولێر
بوومه‌له‌رزه، بريتييه له ديارده‌يه‌كى سروشتى كه له‌رێگه‌ى چه‌ند شه‌پۆڵێكه‌وه گوزارشت له له‌رينه‌وه‌ى زه‌وى ده‌كات، ئه‌ميش به‌هۆى ئه‌و تاوێرانه‌وه‌يه كه به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كرداره جيۆلۆجييه‌كانى ناوه‌وه‌ى زه‌وى رووده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆكارى لێكخشان و خليسكانى به‌رده‌كان، و زۆرجار به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى گڕكانه‌كان و جوڵانى به‌رگه‌كانى زه‌وى، ياخود كه‌وتنه خواره‌وه‌ى نه‌يزه‌ك رووده‌ده‌ن.
هه‌ندێكجار به‌هێزى و خێرايى بوومه‌له‌رزه‌كان ده‌بنه هۆكارى رووخانى باڵاخانه و خانوو و وێرانكردنى شار‌و شارۆچكه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێكجاريش ته‌نها هه‌ستى پێده‌كرێت و زيانێكى ئه‌وتۆى لێ ناكه‌وێته‌وه.
بۆ خۆپاراستن له كاتى روودانى بوومه‌له‌رزه پێويسته ئه‌م رێكار‌و رێنماييانه‌ى خواره‌وه له به‌رچاو بگريت:-
1-له‌ناو ماڵ و باڵاخانه‌دا
- *ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵ بوويت يان له‌ناو باڵاخانه‌دا، پێويسته به‌زووترين كات خۆت بگه‌يه‌نيته ژێر مێزێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ژووره‌ى تێيدابوويت ، هيچ مێزێكى لێ نه‌بوو، واباشتره خۆت بگه‌يه‌نيته گۆشه‌يه‌كى ژووره‌كه و كه‌لوپه‌لێك بكه‌يته قه‌لغانێك بۆ ده‌موچاوت بۆ ئه‌وه‌ى زيانى به‌رنه‌كه‌وێت، تا بوومه‌له‌رزه‌كه كۆتايى دێت.
- *ده‌ست به‌شتێكه‌وه بگره، كه جێگره و سه‌لامه‌ته و ناتوانرێ به‌ئاسانى بجوڵێت
- *واباشتره دووربكه‌ويته‌وه له‌په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاكان و هه‌ر شتێك كه مه‌ترسى كه‌وتنى هه‌يه
*بۆ ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تن و له‌سه‌ر عاره‌بانه‌ن و ناتوانن بجوڵێن، واباشتره به‌مشێوه‌يه‌ى كه له‌وێنه‌كه‌دا دياره خۆيان به‌ئاراسته‌ى پێشه‌وه لار بكه‌نه‌وه‌و سه‌رينێك بخه‌نه سه‌ر مليان.
*ئه‌گه‌ر له‌كاتى نووستندابوويت، واباشتره به‌په‌له خۆت بخه‌يته ژێر سيسه‌مه‌كه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانى، له‌شوێن خۆت بمێنه‌وه و مه‌جوڵى به‌مه‌رجێك به‌پێخه‌فه‌كه‌ت ته‌واوى له‌شت داپۆشه.
*هه‌وڵمه‌ده راسته‌وخۆ له‌ماڵه‌كه‌ت بێيته ده‌ره‌وه، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى بريندار و گيان له‌ده‌ستدانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه به‌هۆى ديارده سروشتييه‌كانى بوومه‌له‌رزه، به‌هۆى سه‌رلێ شێواوى و گۆڕينى شوێنه، بۆيه واپێويست ده‌كات له‌شوێنى خۆت بمێنيته‌وه، ئه‌و رێنماييانه جێبه‌جێ بكه‌يت.
*ئه‌گه‌ر بتوانى خۆت بگه‌يه‌نيته سه‌رچاوه‌كانى كاره‌با و غازى ماڵه‌كه‌ت، بيانكوژێنيته‌وه، باشتره، به‌مشێوه‌يه ماڵه‌كه‌ت له‌ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر ده‌پارێزيت.
*ئه‌گه‌ر له‌باڵاخانه‌بوويت، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هانا بۆ به‌كارهێنانى به‌رزكه‌ره‌وه(مصعد) نه‌به‌يت.
2-له‌ناو ئۆتۆمبێل
*له‌كاتى روودانى بوومه‌له‌زره‌دا ئه‌گه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێل بوويت، راسته‌وخۆ به‌شێوه‌يه‌كى ئاسايى هه‌وڵبده خێرايت كه‌مبكه‌ره‌وه‌و بوه‌سته.
*وه‌ستانه‌كه‌ت با له‌شوێنێك بێت دووربێت له باڵاخانه و پرد و دارودره‌ختى به‌رز.
*ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌واو بوو، به‌هێمنى ئۆتۆمبێل لێخوڕه، نه‌بادا جارێكى ديكه بوومه‌له‌رزه رووبداته‌وه.
*دووركه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رووخاون، وه‌كو باڵاخانه و پرده‌كان.
3-ئامۆژگارى گشتى
*له‌كاتى روودانى بوومه‌له‌رزه‌دا، هه‌وڵبده هێمن و له‌سه‌رخۆبيت، ده‌روونت تێك نه‌چێت و نه‌شڵه‌ژێت، چونكه په‌له‌كردن وا ده‌كات، ئه‌م رێنماييانه‌ى سه‌ره‌وه پشتگوێ بخه‌يت، ناچار تووشى رووداوێكى نه‌خوازراو ده‌بيت، بۆيه واباشتره ببيته سه‌رچاوه‌يه‌كى ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ ناو ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ت و ده‌وروبه‌رت، ترسيان له‌دڵ بڕه‌وێنيته‌وه.
*ئه‌گه‌ر جارێك بوومه له‌رزه روويدا، چاوه‌ڕى ئه‌وه بكه جارێكى ديكه‌ش رووبداته‌وه، هه‌وڵبده نه‌چيته ئه‌و شوێنانه‌ى به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه زيانيان پێگه‌يشتووه.
*هه‌ميشه له‌ماڵه‌كه‌ت با كه‌رسته سه‌ره‌تاييه‌كانى ته‌ندروستيت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌حاڵه‌تى كه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ر برينێك يان زيانى گيانى بتوانى چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تايى بۆ برينداره‌كان بكه‌يت.
*ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵ بوويت، نابێت نزيك بكه‌ويته‌وه له باڵاخانه و ستوونى كاره‌باى، پێويسته بچيته شوێنێك ته‌ختايى بێت.
*هه‌وڵبده ئه‌م رێنمايى و ئامۆژگاريانه‌ى سه‌ره‌وه له‌به‌رچاو بگريت و پشتگوێيان نه‌خيت له‌ئه‌گه‌ر روودانى هه‌ر ديارده‌يه‌كى سروشتى بوومه‌له‌رزه.
سه‌رچاوه: earthquakecountry