يه‌ڵدرم: ريفراندۆمى كوردستان نابێته هۆى هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم له كوردستان نابێته هۆى هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
پێشتر هه‌ندێك كه‌س و لايه‌ن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد، به‌ڕێوه‌چوونى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ده‌بێته هۆى درووستبوونى شه‌ڕ و كێشه‌ى زياتر له ناوچه‌كه‌دا.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى له‌و جۆره‌دا سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم ره‌تيكرده‌وه، به‌ڕێوه‌چوونى ريفراندۆمى كوردستان ببێته هۆى درووستبوونى پشێوى و ئاڵۆزى و هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕ.
هه‌رێمى كوردستان بڕياريداوه له 25ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌نجامبدات.
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به‌رده‌وام ره‌تيده‌كه‌نه‌وه پرۆسه‌كه دوابخرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه، راوێژكارێك له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دوا نا‌خرێت، ته‌نيا مه‌گه‌ر جێگره‌وه‌يه‌كى هه‌بێت كه لانيكه‌م چوار وڵات و له ناويشياندا ئه‌مريكا واژوو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌به‌رانه بكه‌ن، كه هه‌رێمى كوردستان داوايانده‌كات.
ئه‌و راوێژكاره له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رايگه‌ياند، ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بۆ چركه‌يه‌كيش دواناخرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ردا كورد گرێنتى نێوده‌وڵه‌تى پێبدرێت و واده‌يه‌كى ديكه‌ى بۆ ديار بكرێت.
گوتيشى: جێگره‌وه‌ى ريفراندۆم ئه‌وه‌يه كه هه‌ريه‌ك له لايه‌نه‌كانى وه‌ك به‌غدا، واشنتن، ئه‌نقه‌ره و تاران واژوو له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ واده‌يه‌كى ديكه‌ى ريفراندۆم بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ده‌سته‌به‌رانه ده‌بێت نووسراو بن و رۆژێكى ديكه و واده‌يه‌كى ديكه بۆ ريفراندۆم ديار بكه‌ن و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ش بده‌ن كه رێز له ئه‌نجامه‌كانى راپرسييه‌كه ده‌گرن.
راوێژكارى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ته‌نيا له حاڵه‌تى پێدانى گرێنتى نێوده‌وڵه‌تييدا ده‌كرێت باس له دواخستنى ريفراندۆم بكرێت، ئه‌گه‌ر نا له واده‌ى خۆي‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت و كورد ئه‌و ريفراندۆمه دواناخات.
به‌ر له دوو رۆژيش، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، ئاماده‌ين بۆ له ئه‌ستۆگرتنى هه‌موو شتێك جگه له دواخستنى ريفراندۆم، كه بۆ يه‌ك خوله‌كيش دواى ناخه‌ين.
هه‌فته‌ى رابردووش، شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم سه‌ردانى شارى به‌غدايان كرد، له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان كۆبوونه‌وه و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم له كات و ساتى خۆي‌دا كرده‌وه.