500 ته‌رم له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا دۆزرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ له نزیك زیندانێكی داعش له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه كه نزیكه‌ی 500 ته‌رمی تێدایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوو گۆڕه‌كه له نزیك به‌ندیخانه‌ی بادوش له شاری موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه و یه‌كێكیان 470 ته‌رمی تێدایه و ئه‌وی دیكه‌شیان 30 ته‌رمی تێدایه.
تا ئێستا نازانرێت قوربانییه‌كان، خه‌ڵكی كوێن و به‌رپرسانی عێراقیش ئاشكرایان كرد سه‌رقاڵی پشكنینی موسڵن و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ش بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق تا ئێستا 72 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له موسڵ و ناوچه‌كانی دەوروبه‌ری دۆزراونه‌ته‌وه.