ئه‌ڵمانیا هاوكاری دانیشتوانی شنگال ده‌كات
K24 - شنگال
به پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا 562 خانوو له سنووری ناحیه‌ی سنونێ له ڤه‌زای شنگال دروستكراون و نۆژه‌نكرانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر جێبه‌جێ نه‌كرا، باڵێۆزی ئه‌ڵمانیاش له‌ناحیه‌ی سنونێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان ده‌توانن ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی ئارامی و ئاسایشی تێدا به‌رقه‌راره پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.