پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ریال مه‌درید گرفتێكی گه‌وره‌ی له هێڵی به‌رگری بۆ دروست بوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه هێڵی به‌رگری یانه‌ی شایانه پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كه‌وتۆته مه‌ترسی.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 ئابی 2017، ئاشكرای كردووه كه رافایل ڤاران به‌هۆی هه‌ستكردن به ئازار، به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌یانی تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گومان له به‌شداریكردن ڤاران بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سێرخیۆ رامۆس به‌هۆی هه‌بوونی كارتی سووره‌وه راگیراوه، هه‌ڵبه‌ت ڤاییخۆش به‌هۆی پێكانه‌وه هێشتا به رێژه‌ی 100% ئاماده نییه.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زه‌ینه‌دین زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دڵی به‌رگری ره‌نگه پشت به كاسێمیرۆ یان ناچۆ ببه‌ستێت.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ره‌نگه له‌و یارییه‌دا ده‌رفه‌ت به دوو یاریزانی لاو (ئه‌لڤارۆ تیگیرۆ و مانۆ هێرناندۆ) بدات كه له گێمی دووه‌می جامی بێرنابیۆ به‌رامبه‌ر فیۆرێنتینا ئه‌و دوو یاریزانه‌ی تاقی كرده‌وه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ڤالێنسیا بكات.