وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و فلورانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا، له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنیری كوردستان 24، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەڕەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس و شه‌ڕی داعش و پرسی ریفراندۆمه كه به‌لای فه‌ڕه‌نساوه بابه‌تی گرنگن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه به سه‌ردانیكی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵات گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.