به وێنه و ڤيديۆ.. سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى فه‌ره‌نسا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و فلورانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا، له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له لايه‌ن قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ناوخۆ و پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازيان لێكرا.
دواتر شاندى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا گه‌يشته پيرمام و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ره‌نسییه‌كه، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەرەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس و شه‌ڕی داعش و پرسی ریفراندۆمه كه به‌لای فه‌ره‌نساوه بابه‌تی گرنگن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر دوو وه‌زیره فه‌ره‌نسییه‌كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌يان گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.