جه‌له‌ولا داوای ریفراندۆم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌دێی گوڵاڵه "جه‌له‌ولا" بڕیاریاندا ناوچه‌كه‌یان به‌شداری له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، كه بڕیاره رۆژی 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت.
به گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌دێی گوڵاڵه "جه‌له‌ولا" به ژماره (7681) له 22/8/2017 كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسراوێكی پێشووی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، داوا ده‌كه‌ن "وه‌ك ڕێزنان له رۆحی پاكی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی له پێناو رزگاركردنی شاره‌دیی جه‌له‌ولا گیانی خۆیان به‌خشی و له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه جوامێرانه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێكه هه‌بووه و بوونه‌ته هۆی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی بۆی، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا به‌شداریی له ریفراندۆمی رۆژی 25/9/2017 بكات".