ده‌يه‌م هاووڵاتى ئه‌ڵمانى له توركيا ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌يه‌م هاووڵاتى ئه‌ڵمانى له توركيا ده‌ستگيركرا، كه پلانى هه‌بووه سه‌ردانى ئيسرائيل بكات.
رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، له مانگى نيسان/ ئه‌پريلى رابردووه‌وه ده‌يه‌م هاووڵاتى ئه‌ڵمانى له توركيا ده‌ستگيركراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، ئه‌و هاووڵاتييه ئه‌ڵمانييه له ته‌مه‌نى 55 ساڵيدايه و له كۆتايى 2016 گه‌يشتووه‌ته توركيا و ويستوويه‌تى سه‌ردانى ئيسرائيل بكات.
هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و باڵيۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له ئه‌نقه‌ره له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتييه.
له دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى 2016ه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا و توركيا به هۆى ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌ڵمانيى له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه گرژى تێكه‌وتووه.
له ئێستادا 10 هاووڵاتى ئه‌ڵمانى له زيندانه‌كانى توركيادان و يه‌كێك له‌وان رۆژنامه‌نووس ده‌نيز يوگيله كه ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌يه و له توركيا ده‌ستگيركراوه.