ناسنامه‌ى چه‌كدارێكى داعش هه‌راى ناوه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ناو به‌ناو هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى چه‌كدارێكى داعش به ناوى ئه‌بو حه‌فس له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ليبيا بڵاوده‌كرێته‌وه و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئيسرائيله.
بۆ سێيه‌م جار له ماوه‌ى دوو مانگدا هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ليبيا پێشنوێژى مزگه‌وتێكيان ده‌ستگيركردووه، كه په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه و ناوى ئه‌بو حه‌فسه.
به‌كارهێنه‌ران له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه ناوى راسته‌قينه‌ى بنيامين ئيفرايمه و له فيرقه‌ى عه‌ره‌به‌كانى ئيسرائيله و وه‌ك سيخوڕ چووه‌ته ليبيا و گرووپێكى چه‌كدارى درووستكردووه و په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵيان چووه‌ته بنغازى.
له مانگى ته‌مموزى رابردووش‌دا له هه‌مان شوێن هه‌واڵى ده‌ستگيركرانى ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش بڵاوكرايه‌وه.
تا ئێستا هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى بێلايه‌ن و ئاژانسێكى نێوده‌وڵه‌تى زانيارييه‌كانى ئه‌و هه‌واڵه‌يان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و هاوكات پشتڕاستيشيان نه‌كردووه‌ته‌وه.
له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بيدا زۆرجار ئيسرائيل به سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كان وه‌يسفده‌كرێت و به راى شاره‌زايانيش تۆمه‌تباركردنى ئه‌و وڵاته بووه‌ته نه‌ريتێكى كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بييه‌كان و بنه‌ماى راستيى نييه.
هه‌ندێكى ديكه له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌بو حه‌فس له مووسڵ ده‌ستگيركرابێت. به‌ڵام هيچ زانيارييه‌كى پشتڕاستكراو نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
تا ئێستا به ره‌سمى ده‌سه‌ڵاتدارانى ليبيا و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئيسرائيل هيچ لێدوانێكيان له‌و باره‌يه‌وه رانه‌گه‌ياندووه.