داعش و حزبوڵڵا رێككه‌وتن و سوورياش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕى

K24 – هه‌ولێر:
له سنوورى لوبنان چه‌كدارانى داعش و حزبوڵڵاى لوبنان رێككه‌وتن و حكومه‌تى سوورياش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه پيشاندا.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوانيان، چه‌كدارانى داعش ده‌بێت ناوچه سنوورييه‌كانى لوبنان به‌جێبهێڵن و رووبكه‌نه‌وه خۆرهه‌ڵاتى سوريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى سووريا بڵاويكرده‌وه، دواى سه‌ركه‌وتنى سوپاى سووريا به يارمه‌تى هێزه‌كانى به‌ره‌نگارى لوبنان له جرود و قه‌له‌مونى خۆرئاوا و گه‌مارۆدانى داعش، حكومه‌تى سووريا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر رێككه‌وتنى حزبوڵڵا و داعش به مه‌به‌ستى ده‌رچوونى چه‌كداره‌كانى حزبوڵڵا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى سووريا.
دواى شكستهێنانى له ناوچه سنوورييه‌كانى لوبناندا، چه‌كدارانى داعش رازى بوون به بێ شه‌ڕ ناوچه‌كانى هاوسنوورى لوبنان به‌جێبهێڵن و رووبكه‌نه خۆرهه‌ڵاتى سووريا.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان به درێژايى شه‌وى رابردوو، شاندى دانووستانى داعش و حزبوڵڵا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه.