"كۆتینهۆ ده‌بێته پێنجه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا"
زۆرینه‌ی رۆژنامه‌كانی بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆیان جه‌ختیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ كردووه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول له هۆتێلێكی شاری لیڤه‌رپوول سه‌باره‌ت به داهاتووی فلیپ كۆتینهۆ كۆبوونه‌ته‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه كۆتینهۆ له چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه هه‌موو شتێك كۆتایی دێت و به‌فه‌رمی كۆتینهۆ ده‌بێته یاریزانی بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیش له ژماره‌ی ئه‌مرۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆتینهۆ پێشكۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان گرێبه‌سته‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له نرخی عوسمان دێمبێلێ زیاتر له‌سه‌ر بارسا بكه‌وێت، به گوێره‌ی پێگه‌ی Bleacher Reportـى بريتانيا, بارسێلۆنا له ئۆفه‌ری چواره‌م گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆی به به‌های سه‌رووی 150 ملیۆن یۆرۆ مسۆگه‌ر كردووه.
فلیپی كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ڤاسكۆ دی گامای به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، دواتر له ده‌رگه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه هاته ئه‌ورووپا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریزه‌كانی لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات، هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 8 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 5 ساڵ درێژ كردبووه‌وه.