له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌م دوو ئه‌گه‌ره ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
پارتی چاوه‌ڕوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌یه‌ته سه‌رخەت، ئه‌وا دوو بژارده ھەن به‌بێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
یه‌كێتی نيشتمانی كوردستانیش پێیوایه بۆ پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌رله‌مان كار ده‌كرێته‌وه.
سیناریۆی یه‌كه‌میان یه‌كێتیی و پارتی و یه‌كگرتوو په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرا، سیناریۆی دووه‌م ده‌خرێته جێبه‌جێكردن، كه یه‌كێتیی و پارتی به یه‌كه‌وه دانيشتنێكی په‌رله‌مان ڕێكده‌خه‌ن، له دانیشتنه‌كه به‌ته‌مه‌نرین په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، یاخود سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ده‌بێته سكرتێری په‌رله‌مان.