هێمن هه‌ورامی: تورکیا بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناپچڕێنێ

"فەرەنسا خوازیاری فراوانکردنی پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانێتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێلی نەخشەڕێگای دەوڵەتی کوردستان لە هەولێر گوتی، وەزیری بەرگری فەرەنسا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە راشکاوی پێی راگەیاندین، فەرەنسا خوازیاری فراوانکردنی پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانێتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. گوتیشی فەرەنسییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

هێمن هه‌وارامی جەختیشیکردەوە تورکیا بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناپچڕێنێت.