"یۆرگن كلۆپ به كه‌ریم بێنزێما سه‌رسامه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ شوێنگره‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ داوای كه‌ریم بێنزێما ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 ئابی 2017، پێگه‌ی Dario Medristaـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا، راسته‌وخۆ لیڤه‌رپوول بێنزێما ده‌خاته شوێنه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول سه‌رسامی خۆی به كه‌ریم بێنزێما ده‌ربڕیوه و پێیوایه به گواستنه‌وه‌ی بۆ یاریگه‌ی ئانفیڵد سوودێكی زۆر به یانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا و له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو ده‌رفه‌تی گۆڵكردنه له لایه‌ن بێنزێما، فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوه كه‌ریم بێنزێما بفرۆشێت و له ئێستادا به دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا 31ـی ئه‌م مانگه كه ته‌نیا 3 رۆژی ماوه هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه له دواساتی داخستنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان رۆیشتنی بێنزێما له ریال مه‌درید رابگه‌یه‌ندرێت.