داعش به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى به‌غداى گرته ئه‌ستۆ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له به‌غداى پايته‌ختى عێراق هه‌شت هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو.
ته‌قينه‌وه‌كه له بازارێكى قه‌ره‌باڵغى ميوه و سه‌وزه فرۆشانى گه‌ڕه‌كى سه‌درى شيعه نشينى شاره‌كه روويداوه.
پۆليسى به‌غدا رايگه‌ياند، ئۆتۆمبێله‌كه له گه‌ڕه‌كى جه‌ميله ته‌قيوه‌ته‌وه و به هۆيه‌وه زيانێكى زۆرى گيانى و ماڵى كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌دا 8 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 25 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
عه‌ميد سه‌عد معن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، 12 كه‌س له برينداره‌كان پۆليس بوونه.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به داعش بڵاويكرده‌وه، كه ته‌قينه‌وه‌كه له لايه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه و شيعه‌كانى ناوچه‌ى سه‌درى كردووه‌ته ئامانج.