په‌رستارێك بۆ ئه‌وه‌ى پێى بوترێت "پاڵه‌وان" زياتر له 80 نه‌خۆشى كوشتووه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌ڵمانيا، رايگه‌ياند، په‌رستارێك كه تۆمه‌تباره به كوشتنى دوو كه‌س، ره‌نگه ده‌ستى هه‌بووبێت له كوشتنى 84 كه‌سى ديكه.
ئه‌و په‌رستاره به ناوى نيلز ئێچ. ناوده‌برێت و پۆليس له باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، گومانده‌كرێت تێوه‌گلابێت له كوشتنى 84 كه‌سى ديكه و به‌وه‌ش تۆمارى ئه‌و كه‌سه ده‌بێته ره‌شترين تۆمارى بكوژه‌كان له ئه‌ڵمانيا.
ده‌سته‌ى ئێزگه و ته‌له‌ڤزيۆنى ئێن دى ئاڕـى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و په‌رستاره له دانيشتنێكى دادگادا دانى به‌وه‌دا ناوه له نۆڕينگه‌يه‌كى باكوورى ئه‌ڵمانيا به ئه‌نقه‌س ده‌رزى مردنى له نه‌خۆشه‌كان داوه و دواتر هه‌وڵيداوه ژيانيان رزگار بكات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ركه‌وێت.
په‌رستاره‌كه ته‌مه‌نى 40 ساڵه و نيشته‌جێى شارى ئوڵدنبرگى باكوورى ئه‌ڵمانيايه و سه‌ره‌تا به تۆمه‌تى تاوانێكى كوشتن ده‌ستگيركراوه و دوو تۆمه‌تيشى له 2015 دراوه‌ته پاڵ.
پۆليس ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، له ميانى لێكۆڵينه‌وه‌دا رووفاتى 134 كه‌سى ديكه ده‌رهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى هۆكارى مردنيانه‌وه لێكۆڵينه‌وه بكرێت، به‌و پێيه‌ى له دواى سه‌ردانى ئه‌و نۆڕينگه‌يه كۆچى دواييان كردووه.
يوهامى كومى، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى ئوڵدنبرگ به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياندووه، ره‌نگه ژماره‌ى قوربانييه‌كان زۆر له‌وه زياتر بێت چونكه هه‌ندێكيان ته‌رميان سووتێنراوه له برى ئه‌وه‌ى ئه‌سپه‌رده‌ى خاك بكرێت.