9 چه‌كدارى داعش كه‌وتنه بۆسه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌موويان كوژران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له سنوورى ناحيه‌ى عه‌يازييه 9 چه‌كدارى داعش كه‌وتنه بۆسه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌ميان كوژران.
له‌و باره‌يه‌وه له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، عيزه‌دين سه‌عدۆ فەرمانده‌ى لیواى 12ى هێزى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، له ناوچه‌يه‌كى هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان گوندى هلوم و به‌شاردا له ناحيه‌ى عه‌يازييه، 9 چه‌كدارى داعش كه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه رايانكردبوو، كه‌وتنه بۆسه‌ى هێزى پێشمه‌رگه.
روونيشيكرده‌وه، له‌و چالاكييه‌دا هێزى پێشمه‌رگه هيچ زيانێكى به‌رنه‌كه‌وتووه.