گارديان: كۆشكى سپى ده‌يه‌وێت ئه‌زموونى رووخاندنى به‌عس له ئێران دووباره بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆشكى سپى فشارى خستووه‌ته سه‌ر ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى و داواى لێكردوون، به‌ڵگه‌ى پێشێلكارى رێككه‌وتنى ناووكى له لايه‌ن ئێرانه‌وه به‌ده‌ست بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى عێراق هه‌وڵى رووخاندنى كۆمارى ئيسلامى بدرێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا وانه‌يان له ئه‌زموونى عێراق وه‌رگرتووه و نايانه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه دووباره بكه‌نه‌وه، كه به به‌ڵگه‌ى ساخته كاريان بۆ رووخاندنى رژێمى عێراق كرد.
نيد برايس، شاره‌زاى پێشووى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، هاوڕێكانى گومانيان له نيازى ئيداره‌ى كۆشكى سپى هه‌يه و پێيان باشه به‌ره‌نگارى فشاره‌كان ببنه‌وه، له برى ئه‌وه‌ى هه‌وڵى ده‌ستخستنى به‌ڵگه‌ى ساخته بده‌ن.
هاوكات جێگرى سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا دێڤيد كوهن له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى رايگه‌ياند، دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى بڕواپێكه‌رى له‌به‌ر ده‌ست بێت، ئێران به پێشێلكردنى رێككه‌وتنى ناووكى تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه هۆشداريشى دا له ژێربارخستنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا بۆ بۆچوونه سياسييه‌كانى كۆشكى سپى و گوتى: ئه‌و جۆره هه‌وڵانه به زيان بۆ ده‌زگاكه ته‌واو ده‌بن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه راوێژكارى ياسايى پێشووى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى لاورا روكڤۆرد رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا بۆ فشارخستنه سه‌ر ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى به بێ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێويست بخاته‌ڕوو، به زيان بۆ خودى ئه‌مريكا ده‌شكێنه‌وه و سوودێكى ئه‌وتۆيان نابێت.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015دا، هه‌ريه‌ك له ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك (رووسيا، فه‌ره‌نسا، چين، به‌ريتانيا و ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا) له ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا رێككه‌وتنى ناووكيان واژوو كرد و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندن و به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى ناووكى ده‌بێت و له به‌رامبه‌ردا وڵاتانى جيهان سزاكانى سه‌ر ئێران لاده‌به‌ن.