باجێكی زیاتر دەخرێتە سه‌ر چیمه‌نتۆی ئێرانی
K24 - ھەولێر
ئه‌و باجه‌ی عێراق له‌سه‌ر هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی ئێرانی دایناوه، 20% زیاتره لەو باجه‌ی كه له چیمه‌نتۆیی سعوودی وه‌ریده‌گرێت.
ئێران به‌رده‌وامه له ره‌خنه‌كانی له‌سه‌ر ره‌وشی بازاڕی عێراق و رایده‌گه‌یه‌ینێت، بازاڕی عێراق ساڵانه پێویستی به 20 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ هه‌یه، به‌ڵام زیادكردنی باج له‌سه‌ر بازرگانه‌كانی ئێران وا ده‌كات، ئێران پشكی خۆی له بازاڕی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ست بدات.
به‌رپرسانی بازرگانی ئێران ئاماژه به‌وەش ده‌كه‌ن، ئه‌و باجه‌ی له‌سه‌ر چیمه‌نتۆی ئێرانی دانراوه، 20% زیاتره لەو باجەی كه له چیمه‌نتۆی سعودی وه‌رده‌گیرێت.
ئێستا عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی، بودجه‌یه‌كی 12 ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه و ده‌ستیشی كردووه به هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه.