كیم جۆنگ ئون ده‌ست له مووشه‌ك هه‌ڵناگرێ
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 29/8/2017، كۆریای باكوور مووشه‌كێكی به ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵداوه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گه‌شته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نه‌بووه".
حكومه‌تی ژاپۆن هۆشداری به هاووڵاتیانی ناوچكه داوه‌و ئامۆژگاریی كردوون ئاگاداری خۆیانبن، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ژاپۆن "NHK" تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنی به‌هۆی مووشه‌كه‌كه‌وه زیان به‌ر خه‌ڵكی كه‌وتبێت.
سوپای ژاپۆنیش هیچ هه‌وڵێكی بۆ تێكشدكاندنی ئه‌و مووشه‌كه نه‌داوه كه كاتژمێر 6:06 به كاتی ناوخۆیی، به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌دا رۆیشتووه.
به‌ڵام كۆریای باشوور له‌و هه‌وڵه‌ی پیۆنگ یانگ نیگه‌رانه و سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كاره، رایگه‌یاندووه: "ئیمه وه‌ڵامی هه‌ر هه‌وڵێكی كۆریای باكوور ده‌ده‌ینه‌وه‌و په‌یگیریین به هاوپه‌یمانیتیمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا".
ئه‌و مووشه‌كه‌ی كۆریای باكوور له دووریی 1180 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای كیپ ئیرمۆ له رووی باشووری رۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی هۆكایدۆی ژاپۆن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سوپای كۆریای باشوور كه چاودێریی مووشه‌كه‌كه‌یان كردووه، ده‌ڵێن "به دووری 2700 كیلۆمه‌تر رۆیشتووه‌و تا 550 كیلۆمه‌تریش به‌رزبووه‌ته‌وه".