تیمێكی دیكه‌ی نیشانشكێنه‌كانی یه‌په‌گه گه‌یشتنه ره‌قه
K24 - هه‌ولێر
گرووپێكی نوێی تیمی نیشانشكێنه‌كانی سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بۆ به‌شداریكردن له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، گه‌یشتنه ره‌قه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی "هاوار" ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه گرووپێكی نوێی نیشانشكێنه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌وی رابردوو بۆ به‌شداریكردن له جه‌نگ گه‌یشتوونه‌ته ره‌قه، تا په‌یوه‌ندی به شه‌ڕڤانه‌كانی دیكه‌ی ناو شاره‌كه‌وه بكه‌ن و له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه و گه‌ڕه‌كانه‌ی شاره‌كه‌دا به‌شداریی بكه‌ن، كه تا ئێستا له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماون و بوونه‌ته هۆی گه‌مارۆدانی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه.
فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و تیمه نیشانشكینه رایگه‌یاندووه: "له كاتێكدا چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن، ئیمه‌ش ژماره‌ی نیشانشكێنه‌كانمان زیاتر كردووه، چونكه نزیكبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ر له هه‌ندێك ناوچه و به‌كارهێنانی چه‌كی قورس ده‌بێته هۆی كوژرانی زیاتری سڤیله‌كان، ئێستا نیشانشكێنه‌كان، شه‌و و رۆژ به چڕی دژی داعش ده‌جه‌نگ و ده‌توانن له هاووڵاتیانی سڤیلیان جیابكه‌نه‌وه".