"مووشه‌ك تێده‌په‌ڕێ خۆتان حه‌شارده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
" مووشه‌ك تێده‌په‌ڕێ. مووشه‌ك تێده‌په‌ڕێ" سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه، ملیۆنان ژاپۆنی به زه‌نگی نامه‌یه‌كی مۆبایل به ئاگاهاتنه‌وه كه داوای لێده‌كردن، ئاگاداری خۆیانبن مووشه‌كێكی كۆریای باكوور به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا تێده‌په‌ڕێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكییه‌ك ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه كه ساڵانیكی زۆره به خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ژماره‌یه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر له كاركردن وه‌ستان و ژماره‌یه‌كیشیان له واده‌ی خۆیان درنگتر كه‌وتنه ریگا، به راشكاوی به خه‌ڵكیان گوتووه هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه "هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستیییه له لایه‌ن پیۆنگ یانگه‌وه".
زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ناوچه‌كانی باكوور لێیداوه كه مووشه‌كه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕیوه‌و ماوه‌ی دوو خوله‌ك به ئاسمانی خاكی ژاپۆندا رۆیشتووه و پاشان كه‌وتووه‌ته زه‌ریای هێمنه‌وه.
ئه‌و نامه‌یه‌ی به مۆبایل بۆ هاوولاتیان نێردراوه نووسراوه "مووشه‌ك تێده‌په‌ڕێ. مووشه‌ك تێده‌په‌ڕێ".
هه‌روه‌ها پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م له تێپه‌ڕینی مووشه‌كه‌كه نامه‌كه نیردراوه‌و هۆشداری دراوه‌ته هاووڵاتیان، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نێكی نامۆیان دۆزییه‌وه لێی نزیك نه‌كه‌ونه‌وه و ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به پۆلیس و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیان كراوه له باڵه‌خانه ئارامه‌كان یان ژێرزه‌مینه‌كاندا خۆیان بپارێزن.