تەقینەوەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سەربازی كردووەتە ئامانج

K24 - ئامەد

كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان روویدا كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای توركیا كراوەتە ئامانج.

پەیامنێری كوردستان24 لە ئامەد رایگەیاند: "تەقینەوەكە لەسەر رێگەی نێوان بسمیل و ئامەد روویداوە و كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی توركیای كردووەتە ئامانج".

لەبارەی زیانە گیانییەكانی تەقینەوەكە پەیامنێرمان گوتی: "ئەوەی تا ئێستا راگەیەندراوە سەربازێكی توركیا كوژراوە و ھێزە ئەمنی و سەربازییەكان لە ناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە".

ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی سەربازی توركیا باسی لەوەكردووە كە تەقینەوەكە لەلایەن پەكەكە ئەنجامدراوە.