بارزانی: ئەگەر دوای ئەنجامی ریفراندۆم بەغدا ئامادە نەبێت گفتوگۆ بکات دەوڵەت رادەگەیەنین
K24 - هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت روونیکردەوە، گەلی کوردستان هیوادارە بەغدا ئەنجامی ریفراندۆم قبوڵ بکات و ئەگەر بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکان نەییه‌ته پێشه‌وه، ئەوا دەوڵەتی کوردستان رادەگەیێندرێت.
بارزانی جارێکی دیکە جەختیکردەوە، ریفراندۆم تەنیا بە رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا و بە چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوادەخرێت، بە مەرجێک کاتی ریفراندۆم بە فەرمی دەستنیشان بکرێت و بە ئەنجامەکانی رازی ببن.
لە لایەکی دیکەوە، بارزانی رایگەیاند، نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای قووڵکردەوە و کردەوەکانی هیچی کەمتر نەبوون لە رووداوەکانی ئەنفالی رژێمی سەددام حوسێن.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "گرێی یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه حوكمی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرد كه له به‌غدا فه‌رمانڕه‌وان. ئه‌و ماوه‌یه‌ی نووری مالكی له به‌غدا له‌سه‌ر حوكم بوو، تاوانی وه‌های به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، له كرده‌وه‌كانی سه‌دام حسێن سه‌رووتر بوون، كاتێك پرۆسه‌ی ئه‌نفالی دژی زیاتر له 180 هه‌زار هاووڵاتی كوردستان ئه‌نجامدا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ببیستین. په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی باشه و ده‌یه‌وێت كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌مپه‌ری زۆری بۆ درووست ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی توانای ئه‌و دایه نا‌توانیت ئه‌و كیشانه چاره‌سه‌ر بكات.
بارزانی له دیدارێكدا له‌گةڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت ده‌ڵێت: "له ده‌رگایه‌كی فراوانه‌وه چووینه‌ته ناو قۆناغێكی میژوویی و ریفراندۆم بریاری گه‌لی كوردستان و زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه و یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌و پێویسته له 25/9/2017 به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌گه‌ر جێگره‌وه‌یه‌كی باشتر له‌وه هه‌بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌و جێگره‌وه‌یه‌ی كه باسی كردووه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت پرسیاری له بارزانی كردووه و له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: "ئه‌وه ته‌نها بۆچوونه، چونكه من به ته‌نها بڕیارناده‌م، ئه‌نجومه‌نێكی باڵای ریفراندۆم هه‌یه و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان نوێنه‌ریان هه‌یه تێیدا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به گشتی بریار ده‌دات نه‌ك به ته‌نها من. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له زۆر لایه‌نمان بیستووه كه ده‌ڵێن "كاته‌كه‌ی گونجاو نییه" یان دوایبخه‌ن بۆ 6 مانگ یان ساڵێكی دیكه، ئایا ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه واژۆ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بكه‌ن كه 25/9/2018 بۆ نموونه دان به ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم ده‌نێن و ده‌ره‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌و ده‌ره‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆییه؟ له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر جێگره‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بخرێته روو، دیراسه‌ی بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و جیگره‌وه‌یه‌ش ده‌بێت "یه‌كه‌م له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و په‌رله‌مانی عێراق بێت و له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌ره‌نتی بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش فه‌راهه‌م نه‌بێت كه‌وایه ریفراندۆم له واده‌ی خۆیدا به‌رێوه‌ده‌چێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ریفراندۆمه‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌ل، ئیتر هیچ به‌رپرسیارییه‌تییه‌ك له‌سه‌ر شانی من نامینێ، من به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌م به ئه‌ركی خۆم هه‌ستاوم، ئه‌گه‌ر گه‌ل بڕیاریدا سه‌ربه‌خۆیی ره‌تبكاته‌وه، رێزی خواست و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌م ده‌گرم و خۆم بۆ ژیانی تایبه‌تیم ته‌رخان ده‌كه‌م، بێ گومان ئه‌گه‌ر گه‌ل بڵێت "نه‌خێر" ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه، چونكه هیچ بوارێك بۆ كاركردنم نامێنێته‌وه".
به‌ڵام له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه "رۆژانه خواست و ئاره‌زوو و حه‌ماسه‌تی گه‌له‌كه‌م ده‌بینم كه خۆشحاڵ و ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان، گردبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌م له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا بینی، هه‌زاران كه‌س له رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ ده‌یانگووت "به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم" ئه‌وه‌ش گوزارشت له خواستی ناوچه‌كانی دیكه و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ده‌كات. له‌وانه‌یه لێره و له‌وێ كه‌سانێك هه‌بن له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بترسن، هه‌ستیارییان به‌رامبه‌ری هه‌بێ یان باوه‌ڕیان پێی نییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه دیموكراسیه‌ته و له بنه‌ره‌تدا پرسیاری ریفراندۆمه‌كه ئه‌وه‌یه "ئایا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیت یان نا؟" وه‌ڵامه‌كه‌ش ده‌بێت به "به‌ڵێ" یان "نه‌خێر" بێت، ئه‌وه‌ش پرسیارێكه دیموكراسیه‌تی تێدایه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌كه ده‌كه‌ین و پێشبینی ده‌كه‌م رێژه‌ی ده‌نگدان به "به‌ڵێ" زۆر به‌رز بێت.