داعش گه‌يشته‌وه سنوورى ئه‌نبار

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د كه‌ربولى رايگه‌ياند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش له سنوورى لوبنانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه، گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌ى راوه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار.
كه‌ربولى راشيگه‌ياند، زانيارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، كه ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش خۆيان و خێزانه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سنوورى سوورياوه روويانكردووه‌ته ناوچه‌ى صه‌كره‌ى باشوورى خۆرئاواى قه‌زاى حه‌ديسه و ئه‌و ناوچه‌يه هێشتا سوپاى عێراق كۆنترۆڵى نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، دوورخستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له سنوورى لوبنانه‌وه و ئاراسته‌كردنيان بۆ سنوورى عێراق، پيلانگێڕييه‌كى ئاشكرايه له دژى عێراق.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كانى سنوورى لوبنانه‌وه روويانكردووه‌ته ناوچه‌كانى سنوورى عێراق.
ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى نێوان داعش و حزبوڵڵاى لوبنانه‌وه هاتووه و حكومه‌تى سوورياش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى په‌سند كردووه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى نه‌يارێتى خۆى بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ى داعش و حزبوڵڵا راگه‌ياند و داواى له حكومه‌تى سووريا كرد، لێكۆڵينه‌وه له‌و باره‌يه‌وه بكات.