به ڤيديۆ.. ده‌نگ و ژاوه ژاوێكى گه‌وره له ئاسمانى شارێكى ئێران بيسترا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌نگێكى گه‌وره و به‌هێز له ئاسمانى شارى ئه‌ستاراى باكوورى ئێران بيستراوه و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان چه‌ندين گرته‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێياندا ئه‌و ده‌نگه ده‌بيسترێت.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌نگه‌كه وه‌ك لێدانى زه‌نگى مه‌ترسى وابووه و ژاوه‌ژاوێكى گه‌وره‌ى درووستكردووه.
ئه‌ستارا ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌رياى قه‌زوين له باكوورى ئێران.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى ناساى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، بيستنى ئه‌و ده‌نگانه له هه‌ندێك ناوچه‌ى جيهان ئاساييه به‌و پێيه‌ى ئه‌و ده‌نگ و ژاوه‌ژاوه له پێكدادانى هه‌ور و هه‌ندێكجاريش به هۆى به‌ريه‌ككه‌وتنى شه‌پۆله موگناتيسييه‌كانى ده‌رچوو له زه‌وى و خۆره‌وه په‌يدا ده‌بێت.