به ڤيديۆ.. له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ژنێكى دووگيان پزيشكه‌كان خه‌ريكى ده‌مه‌قاڵێن
K24 – هه‌ولێر:
له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى هيندستان له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ژنێكى دووگيان، پزيشك و په‌رستاران سه‌رقاڵى ده‌مه‌قاڵێن.
كه‌ناڵى بى بى سى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئيداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و دوو پزيشكه‌ى له كاره‌كانيان به شێوه‌يه‌كى كاتى دوور خستووه‌ته‌وه.
ئيداره‌ى نه‌خۆشخانه‌كه رايگه‌ياندووه، ته‌ندرووستى دايكه‌كه و كۆرپه‌كه‌ى باشه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كۆرپه‌كه گيانى له‌ده‌ستدابێت.
به گوێره‌ى زانيارى بى بى سى، ده‌مه‌قاڵێى ئه‌و پزيشك و په‌رستارانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه، ئايا ئافره‌ته‌كه به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رى هيچى خواردووه، ياخود نا!