ھاووڵاتیانی كوردستان بە گۆشتی حوشتر ئاشنا دەكرێن

گۆشتی حوشتر ھاوردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێ
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بە مەبەستی ناساندن گۆشتی حوشتر بەھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ماوەی زیاتر لەسالێکە قەسابەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی حوشتر ھاوردەی ھەرێم دەکەن، ئەوەش وایکردووە گۆشتی حوشتر خواستی زۆری لەسەر بێت و رۆژانە ھاووڵاتیان ھاوشێوەی گۆشتی ئاژەڵەکانی دیکە بیکڕن، پزیشکانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەدەن کە گۆشتی حوشتر سودی زۆری ھەیە لەچاو گۆشتی ئاژەڵەکانی دیکە.